خانمه گۆرانیبێژ سیریل فه‌تاح كه ساڵانێكی زۆره له كاری هونه‌ری به‌رده‌وامه و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رییه و توانیویه‌تی له ماوه‌كی كه‌مدا جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ت بۆ خۆی رابكێشێت، به‌رهه‌مێكی تری بڵاو كرده‌وه.
گۆرانیبێژ سیریل فه‌تاح، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مڕۆ كلیپی گۆرانیی "نه‌فره‌ت"م بڵاو كرده‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی ئه‌م گۆرانییه‌م.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌م گۆرانییه تازه‌یه‌ی كارێكی جیاوازه له‌گه‌ڵ كاره‌كانی تری، چونكه كارێكی تایبه‌ت و پڕۆفیشناڵانه‌یه كه موزیكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید كار بۆ كراوه، میلۆدییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن رۆژ كه‌ریم دانراوه و تێكستی له‌لایه‌ن كه‌نار بێ‌باك بۆی ئاماده كراوه.
باسی له‌وه‌یش كرد كه كلیپه‌كه‌ی له سوید كاری بۆ كراوه. هیوایش ده‌خوازێ كاره‌كه‌ی به دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێت.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق