داواكاری گشتی لە تاران، پایتەختی ئێران، داوایەكی یاسایی دژی ئەكتەرێكی وڵاتەكەی بەرز كردەوە، چونكە باسی لاسی پارە و شفتەی كردبوو كە مەبەستەكەیان وا شی كردبووەوە، باسی ئیبراهیم ڕەئیسی و قاسم سلێمانییە.
وەك ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردووەەوە، داواكاری گشتی داوای لەسەر حسێن باكدل تۆمار كردووە، بە بیانووی ئەوەی هەوڵی داوە "تەناهیی فیكریی كۆمەڵگە" بشێوێنێت.
هەموو كارەكەی ئەو هونەرمەندە ئەوە بووە، لە ستۆریی ئینستاگرامەكەیدا نووسیویەتی: "چێتخانەی سیاسی، پیاوە گەیوەكان دەكاتە لاسیكی پارە و گەمژەكانیش دەكاتە شفتە.
دەسەڵاتی ئێران وای دەخوێننەوە، ئەم ڕستەیە مەبەستی لە شێوازی مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی و قاسم سلێمانییە.