یەك هەنگاو ماوە، پێش ئەوەی حكوومەتی عێراق پێش جەژن مووچەی دوو مانگی هێزە تەناهییەكان و مانگێكی مووچەخۆرانی تر بنێرێت، ئەویش بریتییە لە هاتنی شاندی چاودێریی دارایی بۆ هەولێر.
سبەی شەموو، هەشتی حوزەیران، شاندێكی چاودێریی دارایی لە بەغداوە دێنە هەولێر، بۆ ئەوەی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ ببنەوە و ئامانجەكەش وردبینییە لە مووچەی هێزە پێشمەرگە و تەواوی هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان.
هەر ئەمڕۆ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوێکی فەرمی، داوای لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ کردووە، هەموو زانیارییەكانی پێویستن، بیدەنە شاندەكەی چاودێریی دارایی عێراق.
بڕیارە دوای گەڕانەوەی ئەو شاندە بۆ بەغدا، ڕاپۆرتی خۆیان پێشكەش بكەن و ڕاستەوخۆ پاش ئەوە مووچەی دوو مانگ بنێرن.