لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ مووچەخۆران

:: PM:07:15:11/06/2024 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند تێبینییەكی بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو مووچەخۆرانە بڵاو كردووەتەوە كە لە رێگەی هەژماری منەوە مووچەكانیان وەردەگرن و لە تێبینییەكاندا هاتووە كە هەر كاتێك پرسیارێكت هەبوو یا كێشەیەك پێوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری منەوە بكەن لە رێی ژمارە تەلەفۆنی 1991.

لە خاڵێكی تردا وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچەخۆران ئاماژەی داوە كە دەتوانیت لە هەر كاتێكدا بێت، بە رۆژ یا شەو، سەردانی ئامێرەكانی راكێشانی پارە بكەیت تەواوی مووچەكەت رابكێشیت. 

لەبارەی ئەو كەسانەی كە یەكەم جارییانە كە مووچەكانیان لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە وەردەگرن و زانیاریی پێویستییان نییە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی داوە كە بریكارەكانی هەژماری من لای ئامێرەكانی راكێشانی پارە چاوەڕێتن و هەر پرسیارێك یا كێشەیەكت هەبوو ئەوان هاوكارت دەبن. 

شوێن و بنكە و كابینەكانی ئامێرەكانی راكێشانی پارە ئێستە لە سەنتەری شاری هەولێر زیاد كراوە بۆ 32 بنكە و وەزارەتی داریی روونی كردووەتەوە كە مەرج نییە تەنیا لە یەك ئامێری راكێشانی پارە دەستت بە مووچەكانت بگات، لە ئێستەدا لە 32 ناونیشانی جیاواز لە شاری هەولێر هەیە و دەتوانیت تەواوی مووچەكەت رابكێشیت. 











وشە - پۆڵا مەحموود