ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ست به ماندوێتی و سه‌رگێژخواردن ده‌كه‌یت یان نا‌توانیت به باشی بخه‌ویت، له‌وانه‌یه پێویستت به كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی وه‌رزشكردن بێت.
له ڕاپۆرتێكی پزیشكیدا ڕوونكراوه‌ته‌وه، وه‌رزشكردنی زۆر له‌كاتی كه‌شوهه‌وای گه‌رمدا به‌تایبه‌ت له‌كاتی ڕۆژدا، ئه‌گه‌ری تووشبوون به وشبوونه‌وه‌ی له‌ش و زیادبوونی ئاره‌قكردنه‌وه و چه‌ندان ئاڵۆزی تر زیاد ده‌كات.
وه‌رزشكردن زیاتر له‌وه‌ی جه‌سته‌ت ده‌توانێت به‌رگه‌ی بگرێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت، له ماندوێتی ماسوولكه‌كانه‌وه، گۆڕانی باری ده‌روونی و كێشه‌كانی خه‌وتن.
له
ڕاپۆرته‌كه‌دا دیارترین كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی وه‌رزشی زیاده‌ڕۆیی خراوه‌ته‌وه ڕوو.
-هه‌ستكردن به ماندوویی
ڕه‌نگه تێكه‌ڵبوونی كه‌شوهه‌وای گه‌رم و وه‌رزشكردن باش نه‌بێت بۆ جه‌سته‌ت، ڕه‌نگه زۆرێك له تاكه‌كان به‌ده‌ست ماندوێتی به‌رده‌وامه‌وه بناڵێنن، ته‌نانه‌ت به پشوویه‌كی باشیش ماندوێتی به‌رده‌وام ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگه زیاده‌ڕه‌وی له وه‌رزشكردن بكه‌یت و پێویستت به خاوبوونه‌وه بێت بۆ ماوه‌یه‌ك .
- ماندوێتی له ئه‌نجامی ڕاهێنانی چڕ و پڕ
به‌شداریكردن له وه‌رزشێكی چڕدا ڕه‌نگه ببێته هۆی ماندوێتی. هه‌روه‌ها ماندوێتی ڕه‌نگه ببێته هۆی بێزاری چونكه تاكه‌كان ناتوانن له كاتی ڕاهێنانه‌كاندا ئاستێكی باشیان هه‌بێت.
-وشكی
وه‌رزشی چڕ ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاره‌قكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی شله‌مه‌نی له‌ش، ئه‌گه‌ر بڕی ئه‌و شله‌مه‌نیانه‌ی له‌ش به‌ده‌ستی ده‌هێنن به‌س نه‌بێت، له‌وانه‌یه مرۆڤ تووشی وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش ببێت. نیشانه‌كانی وه‌ك وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م یان هه‌ستكردن به سه‌رگێژخواردن ده‌توانێت ئاماژه بێت بۆ وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش.
- لێدانی خۆر
كاریگه‌ری لاوه‌كی وه‌رزشی زۆر، به‌زۆری كاتێك ڕووده‌دات كه پله‌ی گه‌رمی جه‌سته ڕێك نه‌خرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته هۆی مردن. له‌وانه‌یه تاكه‌كان تووشی نیشانه‌كانی وه‌ك زیادبوونی لێدانی دڵ ببن. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه له‌ش هه‌ست به به‌رزبوونه‌وه‌ی كتوپڕی پله‌ی گه‌رمی بكات.