هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستی پێ كردووه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون و پێشبینی ده‌كرێت ته‌نیا له پشووی جه‌ژندا 300 هه‌زار گه‌شتیار بێنه كوردستان.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ئاماده‌كارییه‌كان و ئه‌و پلانانه‌ی دانراون، وه‌ك خۆیان به‌ڕێوه ده‌چن، هاوئاهه‌نگی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشتخانه‌كان، هه‌موو ڕاسپێراون له ڕۆژانی پشووی جه‌ژندا كراوه‌بن و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به گه‌شتیاران بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ئاسایش له بازگه‌كان زۆر هاوكاری گه‌شتیارانن، مامه‌ڵه‌ی بازگه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران جێی شانازییه، لیژنه‌كانی ئێمه‌یش له ئه‌ركدان به‌رده‌وام شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، چاودێریی وردی ڕه‌وشی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و، چه‌ند ڕۆژێكه به‌رده‌وام گه‌شتیار به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له ڕۆژانی پشوویشدا به‌رده‌وام گه‌شتیاران دێنه كوردستان، جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان 23 هه‌زار گه‌شیار هه‌بووه، بۆ جه‌ژن قوربان پێشبینی ده‌كه‌ین 300 هه‌زار گه‌شتیار بێنه كوردستان.
له دوو ساڵی ڕابردوودا گه‌شتیارانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رز بووه‌ته‌وه كه 25%ی گه‌شتیاران پێك ده‌هێنن، ساڵی ڕابردوو حه‌وت ملیۆن و 279 هه‌زار گه‌شتیار به‌گشتی ڕوویان له كوردستان كردووه، ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ هه‌شت ملیۆن گه‌شتیار.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ