وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دوای نوێژی جەژن قسەی بۆ میدیاكان كرد و سەرنجی خستە سەر ئەو حاجیانەی كوردستان كە ئێستە لە سعوودیەن و گوتی، ئەو كەسانەی كە ڕۆشتوون بۆ سعودییە جا لە ڕێگەی حكوومەتەوە بێت یا هەر ڕێگەیەكی تر، هیچ جیاوازییەكیان نییە، ئەوان كەسی ئێمەن، بەڵام ئێمە ناتوانین گوشار بكەین لەسەر سعودییە كە یاسای خۆیان هەیە.
د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گوتی، هەوڵی ڕژدماندا، بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی كوردستان كە ڕوویان لە ماڵی خودا كردووە، بە ڤیزەی گەشتیاری بتوانن رێورەسمی حەجی خۆیان بكەن.
هەروەها گوتی، ئەو هاووڵاتییەی كە دوێنی كۆچی دوای كرد لە سعودییە، وەك وەزارەتی ئەوقاف هەموو ئاسانكارییەكمان كرد، ئەو كەسەی لەگەڵیەتی بەهیواین بەسەلامتی بگاتەوە كوردستان.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕای گەیاند، "ئەو كەسانەی كە ڕۆشتوون بۆ سعوودییە جا لە ڕێگەی حكوومەتەوە بێت یا هەر ڕێگەیەكی تر، بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەكیان نییە، ئەوان كەسی ئێمەن، بەڵام ئێمە ناتوانین گوشار بكەین لەسەر سعوودییە كە سیستەم و یاسای خۆیان هەیە، 700هەزار كەس بە ڤیزەی گەشتیاری چووە".