بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رای گەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ كەشوهەوای ناوچە جیاجیاكانی هەرێم ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرمایش كەمێك روو لەبەرزبوونەوە دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رای گەیاندووە، ئەمڕۆ یەكشەم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت، خێرای با مامناوەند لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبێت.
هاوكات سبەی دوشەم ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێك پەڵەهەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ و تاڕادەیەك بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆك : 41
كەركووك : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 46