لە ناوچەیەكی گەشتیاری سماقوڵی شەڕەتەقە روویدا و كوژراوێك و ژمارەیەك بریندار هەیە، ئەو كەسەی كوژراوە ناوی بڕیار رەشیدە.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی حوزەیران، لە شوێنێكی گەشتیاری سماقوڵی شەرەتەقە دروست دەبێت، بەهۆی ئەو شەڕە پێنج هاووڵاتی برینجار دەبن.
ئەوەیش زانراوە، بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی كۆیە و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و برینی یەكێك لە بریندارەكانیش سەختە.
ئەو كەسەی لەو شەڕە كوژراوە ناوی بڕیار رەشیدە، لە ئێستە پۆلیس لە شوێنەكەیە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.