هەفتەیەکی نوێ لە بازاڕی بۆرسە کرایەوە و لە سەعاتەکانی یەکەمی ئەو بازاڕەش نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد. ئەو دابەزینە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو هەڵکشابوو.
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا له هه‌فته‌ی رابردووی بازاڕی بۆرسه، ته‌نیا له رۆژی پێنجشه‌مدا دابه‌زیبوو و له سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی تر هه‌ڵكشا، له ئاستی هه‌فتانه‌شدا دوای سێ هه‌فته له دابه‌زینی به‌هاكه‌ی، هه‌ڵكشا و به ره‌نگی سه‌وز داخرابوو بەڵام ئێستە بە رەنگی سوور کراوەتەوە.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 82 دۆلار و 26 سه‌نت دەفرۆشرێت، هاوكات نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش بە 77 دۆلار و 69 سه‌نت دەفرۆشرێت.
گرنگترین هۆکاری دابەزینی بەهای نەوت لەم هەفتەیەدا بۆ سستبونی بازاڕەکانی دنیا و بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە چین دەگەڕێتەوە کە ئاماژەیەکە بۆ بەرزیی خستنەڕوو بەرانبەر کەمیی داواکاری. بەگشتی قەبارەی خستنەڕووی نەوت بەرانبەر بە پێداویستییەکانی بازاڕ هێشتا زۆرە و هەر ئەوەش وای کردووە تەنانەت سیاسەتی ئۆپێکیش وەک پێویست نەتوانێت نرخەکەی بەرز بکاتەوە و تەنیا پێشی بە دابەزینی بەرچاوی نەوت گرتووە.
هەفتەی رابردوو گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازیی كڕینی نه‌وت گەرایەوە. فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشبینییه‌كانی زیادبوونی داخوازیی بازاڕه‌كه‌ی بۆ ملیۆنێك و 200 هه‌زار به‌رمیل به‌رز كرده‌وه، له كاتێكدا پێشتر گوتبووی داخوازی ته‌نیا 900 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات.
یه‌كشه‌می هفتەی رابردوو، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س له سعوودیه كۆ بوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا كۆتایی ساڵ بده‌ن، رێكخراوه‌كه بڕیاری دا درێژه به پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوول بدات.
به‌گشتی ئۆپێك نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی كه‌م كردووه‌ته‌وه و به‌پێی پلانی پێشتری، ده‌بوو له‌م مانگه‌وه دوو ملیۆن و 200 هه‌زار نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی وه‌ك پێشتر هه‌نارده بكرێته‌وه، به‌ڵام پێیان باش بوو بۆ پاڵپشتی له نرخی نه‌وت، سێ مانگی تر درێژه به‌و پلانه بده‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك هۆكار بووه له‌وه‌ی نه‌وت زۆر دانه‌به‌زێت، هه‌رچه‌نده هۆكاری تری جیهانی له هه‌ڵكشان و داكشانی نرخی نه‌وتدا رۆڵیان هه‌یه.
بۆ نموونه به‌رزیی رێژه‌ی سوودی بانكی له ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ریی هه‌یه له سستكردنی بازاڕه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی داخوازیی نه‌وت.