تۆڕێكی لەشفرۆشی گیران

:: AM:10:23:19/06/2024 ‌
لە گەڕەكی سابوونچییەی بەغدا ماڵێك بۆ لەشفرۆشی بەكار هاتووە، پێنج ئافرەتی تێدا بووە و ڕۆژانە كوڕوكاڵی ناوچەكەیان بانگ كردووەتە ژوورەوە و كاری لەشفرۆشیان تێدا كردووە.

ئەوانەی لەوێ كاریان كردووە، خاوەن ماڵەكە عێراقی بووە، دوو ئافرەتی سووری و یەك فەلەستینی بوون، هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ دوای سكاڵای خەڵكی گەڕەكەكە، تۆڕەكەیان گرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 19ی حوزەیران، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، تۆڕێكی لەشفرۆشی لە ناوەڕاستی بەغدا لە گەڕەكی سابوونچییە گیراون كە دەمێكە لەو ماڵەدا كاری لەشفرۆشی ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش داوە، پێنج كەس بەو هۆیەوە گیراون، خاوەن ماڵەكە عێراقی بووە، دوو ئافرەتی سووری و یەك فەلەستینی و لەگەڵ كچێكی تر، هەموویان گیراون.



وشە - سۆران عەزیز