شەش فیشەكی بە باوكییەوە نا بەڵام نەمرد

:: PM:10:17:19/06/2024 ‌

 كەسێك شەش فیشەكی بە باوكییەوە نا بۆ ئەوەی بیكوژێت، بەڵام ڕزگاری بوو.

ئەمڕۆ چوارشەم، 19ی حوزەیران، پۆلیسی شاری بەسرە ڕای گەیاند، كەسێكیان بە ناوی "م. ح." گرتووە كە شەش فیشەكی بە باوكییەوە ناوە بۆ ئەوەی بیكوژێت.

باوكی كە دانیشتووی شارەدێی زوبەیرە، سکاڵاى لەسەر كوڕەكەی تۆمار كردووە كە بەهۆی مشتومڕی خێزانییەوە، كوڕەكەی هێرشی كردووەتە سەری.

باوكی كوڕەكە ئێستە لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستیی باش نییە و چاوەڕێی بڕیاری پزیشكن.



وشە - عەبدوڵا عومەر