به‌رپرسی كوشتارگه‌ری نوێی سلێمانی رای گه‌یاند، له ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا نزیكه‌ی هه‌زار ئاژه‌ڵی گه‌وره و بچووك كراونه‌ته قوربانی.
دكتۆر شاڵاو عارف به‌رپرسی كوشتارگه‌ی سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا چه‌ندان هاووڵاتی له ناو كوشتارگه قوربانییان كردووه و به رێی ته‌ندروست گۆشتیان راده‌ست كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، له چوار رۆژی جه‌ژندا 864 ئاژه‌ڵی بچووك و 132 ئاژه‌ڵی گه‌وره به‌شێوه‌ی ته‌ندروست و له چوارچێوه‌ی سوننه‌تی قوربانی، سه‌ربڕاون و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
27 ئاژه‌ڵیان له كاتی سه‌ربڕین ده‌ركه‌وتووه نه‌خۆش بوون و گۆشته‌كه‌یان ره‌ت كراوه‌ته‌وه
له‌و ژماره‌یه‌ی كه ئاژه‌ڵ هێنراونه‌ته كوشتارگه، 27 ئاژه‌ڵیان له كاتی سه‌ربڕین ده‌ركه‌وتووه نه‌خۆش بوون و گۆشته‌كه‌یان ره‌ت كراوه‌ته‌وه، به رێی زانستی له‌ناو براون و سووتێنراون، به‌راورد به ساڵی رابردووش قوربانیكردن له رێی كوشتارگه به رێژه‌یه‌كی كه‌م كه‌می كردووه.
عه‌باس شه‌ریف ئاژه‌ڵفرۆش، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ قوربانیكردن كه‌م بووه‌ته‌وه به‌راورد به جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوو، هۆكاره‌كه‌شی گرانیی ئاژه‌ڵ و زینده‌قه‌پان بووه، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ گرانیی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی