گرووپی موزیكی "سكۆردیا"، ڕۆژی چواری تەمووزی داهاتوو لە شاری گراتس كۆنسێرتێكی ڕێكدەخات، سەرپەرشتیاری گرووپەكەش ڕای گەیاند، گرووپەكەمان بەشێوەیەكی فەرمی داوەت كراوە بۆ سازكردنی كۆنسێرتێكی هونەری هاوبەشی نێوان موزیكژەنانی كورد و نەمسا.
گرووپی موزیكی "سكۆردیا" كە هونەرمەندی كورد رزگار خۆشناو رابەرایەتیی دەكات، وەك مایسترۆیەك لە گرووپەكەدا ساڵانە بە چەندان كۆنسێرت، بەشداری لە چالاكییە هونەرییەكانی وڵاتانی هۆڵەندا و سویسرا و نەمسا دەكات.
هونەرمەند رزگار خۆشناو لەمبارەیەوە ڕای گەیاند: گرووپەكەمان لە مانگی تەمووزدا بەشێوەیەكی فەرمی، داوەت كراوە بۆ سازكردنی كۆنسێرتێكی هونەری هاوبەشی نێوان موزیكژەنانی كورد و نەمسا، كە ساڵانە زنجیرەیەك ئاهەنگ و كۆنسێرتی جیاواز ساز دەكات و بەشێكی زۆر لەو بەرهەمانەی پێشكەشی دەكەین، ئاواز و گۆرانییە فۆلكۆرییە كوردییەكانن.