ته‌مه‌نی یاریی چوارگۆشه‌ ڕه‌نگینه‌كه‌ بووه‌ 50 ساڵ

:: PM:01:57:01/07/2024 ‌
بیركاریزان و زانایانی بواری ماتماتیك، ئاهه‌نگی 50 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی داهێنانی یاریی چوارگۆشه‌ی ڕه‌نگینیان كرده‌وه‌، كه‌م كه‌س له‌ ئێمه‌ هه‌یه‌ چێژی له‌ ئاڵۆزی ڕێكخستنی ڕه‌نگه‌كان نه‌بینیبێت له‌ كاتی یاریكردن به‌ چوارگۆشه‌ ڕه‌نگینه‌كه‌. 

ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ته‌مووز له‌ 50 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی داهێنانی یاری چوارگۆشه‌ی ڕه‌نگین، كۆنفرانسێك به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تێیدا زانایانی بواری ماتماتیك باسیان له‌ جیاوازی ئه‌م یارییه‌ ژیرییه‌ كرد، گرنگی یارییه‌كه‌یان بۆ به‌هێزكردنی یادگه‌ و ژیری مێشك خسته‌ ڕوو. 

یاریی چوارگۆشه‌ی ڕه‌نگین له‌ ساڵی 1974 دامه‌زرا، سه‌رنجڕاكێشترین نهێنی یارییه‌كه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی به‌ 43 ملیۆن ڕێ ده‌توانرێت ڕه‌نگه‌كان پێك بگه‌یه‌نرێن و هاوكێشه‌كه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت، به‌ڵام هه‌ر ڕێیه‌ك و گرێیه‌كی خۆی هه‌یه‌ و ده‌بێت گرێكوێره‌كان بكه‌یته‌وه‌. 

یارییه‌كه‌ له‌ زۆر له‌ وانه‌كانی بیركاریدا له‌لایه‌ن مامۆستاكانه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێت بۆ گوتنه‌وه‌ی وانه‌كانیان به‌ شێوازێكی كرده‌یی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی یارییه‌كه‌ 50 ساڵه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ به‌شه‌كانی خوێندنی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر و بیركاری و هونه‌ره‌ جوانه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت. 




وشە - ئارا هێمن