ئەگەر زۆر لە دڵەڕاوكێدایت داخۆ ڕێژەی پێویستی ئاوی ڕۆژانە دەخۆیتەوە یان نا، ئەوا بە تاقیكردنەوەیەكی سادە دەتوانیت بزانیت.
زۆر بە سادەیی، بە دوو پەنجە پێستی سكت یان سەر پەنجەت، یان سنگت ڕابكێشە و بۆ چەند چركەیەك بیگوشە، ئیجا بەری بدە، ئەگەر پێستەكە بە خێرایی چووەوە شوێنی خۆی، ئەوە مانای وایە جەستەت تەڕە و گرفتی وشكبوونەوەت نییە و سەلامەتیت.
دانا پریمز، پسپۆڕی نەخۆشییەكان دەڵێ، توند گرێی سەر پەنجەت بگوشە و بەری بدە، ئەگەر خێرا چووەوە شوێنی خۆی، ئەوا بە پێی پێویست ئاوی ڕۆژانە دەخۆیتەوە، ئەگەر پێستەكە مایەوە و بە خاوی دابەزی، ئەوە تووشی وشکبوونەوە بوویت.
ئەو پزیشكە دەڵێت، خواردنەوەی ئاوی ڕۆژانە بە ڕێژەی پێویست، وا دەكات پارێزگاری لە كۆلاجینی پێست بكەیت و لەگەڵ پیربوونیشدا كەمتر پێوەت دیار بێت.