لە هەولێر بەچەندان ڕێوشوێن ڕێ لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا دەگیرێت

:: PM:01:14:06/07/2024 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر هاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە، بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا، ئاوی پاك بۆ ماڵان دابین دەكەن. 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر ڕای گەیاند، بەمەبەستی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان، بەتایبەتی نەخۆشیی كۆلێرا كە لەم وەرزە زیاتر ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە، چەندان ڕێكار دەگیرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ئاماژەی بەوە كردووە، هۆبەی كۆنترۆڵی جۆری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر، هەڵدەستن بە پێدانی كلۆری پاودەر و ڕێنوێنیی تایبەت بە شوشتن و پاكژكردنەوەی تانكی و حەوزەكان بۆ گشت بنكە و فەرمانگەكانی ئاو .

لە راگەیەنراوەكەی ئاوی هەولێردا ئەوەش خراوەتەڕوو، تا لە ڕێی ئیشپێكەری بیرەكان، بتوانرێت تەواوی تانكی و حەوزەكان پاك بكرێنەوە و هەموو ئەمانەش بۆ ئەوەیە تا بتوانرێ ئاوێكی پاك و تەندروست بۆ خەڵك دابین بكرێت.



وشە - سۆران عەزیز