جۆن لاندۆ به‌رهه‌مهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای هۆڵیوود و براوه‌ی ئۆسكار، له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، تایتانیك و ئاڤاتار له گرنگترین ئه‌و فیلمانه‌ن كه ئه‌و سینه‌ماكاره به‌رهه‌می هێناون.
خوشكه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مه‌رگی براكه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، جۆن لاندۆ باشترین برایه كه خوشكێك ئاره‌زووی ده‌كات هه‌یبێت.
جۆن لاندۆ و ئێدی لاندۆی هاوسه‌ری له به‌رهه‌مهێنه‌ره ناسراوه‌كانی هۆڵیوود بوون و هه‌ر له كاتی گه‌نجێتییه‌وه توانیان له سینه‌مای هۆڵیوود رۆڵ بگێڕن.
گرنگترین كاری جۆن لاندۆ تایتانیك بوو كه ده‌رهه‌ێنه‌ره‌كه‌ی جۆن كامێرونه و به هاوكاریی ده‌رهێنه‌ر توانی فیلمه‌كه به‌رهه‌م بهێنێت. تایتانیك یه‌كه‌م فیلمی سینه‌ماییه كه بایی یه‌ك ملیار دۆلار فرۆشی هه‌بووه.
به هاوكاریی جۆن كامێرون فیلمی ئاڤاتاری به‌رهه‌م هێنا
به‌گوێره‌ی.
بی بی سی، دواتر هه‌ر به هاوكاریی جۆن كامێرون فیلمی ئاڤاتاری به‌رهه‌م هێنا كه له سێ به‌ش پێكدێت، یه‌كه‌م به‌شی له ساڵی 2009 و سێیه‌م به‌شی ساڵی رابردوو به‌رهه‌م هات.
جێمس كامێرون دوای هه‌واڵی مه‌رگی جۆن لاندۆ رای گه‌یاند، ''به‌رهه‌مهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی سینه‌مایی و مرۆڤێكی مه‌زن جێی هێشتین.''
جۆن لاندۆ پێی وابوو سینه‌ما دواین شێوازی هونه‌ری مرۆڤه و بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم پێویسته به‌رهه‌مهێنه‌ر خۆی مرۆڤ بیت .