"خەڵك بە شاسوار رادەبوێرن و تەنانەت جڵەوی جووڵانەوەكەشی بەدەست نەماوە"

:: PM:11:51:08/07/2024 ‌

شاسوار لە كەوتن و شكستی كۆتایی نزیك بووەتەوە، چونكە ئێستە چیتر شتێك وەك گومان لای هاووڵاتییان نەماوەتەوە كە ئەو تەنیا بازرگانێكی بەرژەوەندیخواز و هەڵسوڕێنراوی دەستی چەند كەسێكە، چاودێر و هاووڵاتییان باس لەوە دەكەن كە شاسوار ریسوا دەكرێت و چیتر ناتوانێت بەئازادی نانێك بخوات و قسەیەكیش بكات، خۆشی كەسێكە ناقسولئەخلاق و دۆڕاوە لەو مەجالەدا.
 
 كاوە ئەحمەد، چاودێری سیاسی بە "وشە"ی راگەیاند، پەندێكی پێشینان هەیە دەڵێت، ئەگەر ماڵت لە شووشە بوو بەرد مەگرە ماڵی كەس، بەڵام شاسوار ماڵیشی نییە، ئەوەی كە شاسوار دەیڵێت لە خۆیەوە سەیری كردووە، هەموو كەس كاك مەسروور دەناسێت و شاسواریش دەناسێت، هەر خەڵكی سلێمانی وەڵامی دەدەنەوە و دەزانن كێیە و چ كەسێكە، باشترە ئەو خەریكی خۆی بێت.

پێوەست بەو بابەتە رێبوار كەلاری، كادری پێشكەوتوی پارتی بۆ "وشە" ئاماژە دەكات، خاوەنی سەتان مەلەفی گەندەڵی و شتی ترە، قۆڵبرە و خەڵكی سلێمانی باش دەیناسن، سەگ بە مانگە شەو وەڕینە، ئەخلاقییەن دۆڕاوە، ئەوەی شاسوار شینی بۆ دەكات بۆی دەست نادات، ئەو كەسێكی بێسەروبەرە و پارەی هەزاران كەسی خواردووە، شاسوار هەرزەیە و هەرزەش نازانێت قسە و گفتوگۆ بكات، لەهەموو شوێنێكەوە بوونەتە قۆڵبر و تەڵەكە باز و خەڵك هەڵدەخەڵەتێنن، بەڵام ئەمجار خەڵك و دەنگدەر دار دەدەن بە رۆحیدا و بۆ هەمیشە بێدەنگی دەكەن، ئاقڵ دەبێت و چیتر ناتوانێت لەناو خەڵكیش سەر بەرز بكاتەوە.

باسی لەوەش كرد، شاسوار كەسێكی فەیسبووكییە و خەڵكیش هەر لە فەیسبووكەوە پێی رادەبوێرن، وەك چۆن كەسێك كە نەزان بێت خەڵكی لێی كۆ دەبنەوە، ئەویش وای لێ هاتووە و خۆی لێ بووە بە كەسێكی دیار، بەڵام راستییەكە ئەوەیە خەڵك بە شاسوار رادەبوێرن، ئەو ناتوانێت جڵەوی ناو جووڵانەوەكەشی بگرێت، خەڵك هەركات بێتاقەت بن قسەیەكی بۆ فڕێ دەدەن و بەدیاریەوە دادەنیشن وەك سینەما، دوو مانگە بانگەشە بۆ هەڵبژاردن دەكات، كەچی خۆشی لەپشت مۆبایلەوە قسە ‌دەكات.

ئامانج حسێن، خاوەن پشكێكە لە پڕۆژەی چاڤیلاند بە "وشە"ی گوت، هیچ كەسێك وەك ئێمە شاسوار و دارودەستەكەی ناناسێت، دەبێت خەڵك وشیار بێت و دوای ئەو كابرایە نەكەوێت، چونكە كەسێكە هەتا بڵێی بەرژەوەندیخوازە، قسەكانی باق و بریقە و وا خۆی نیشان دەدات دڵسۆز و خەمخۆری خەڵكە، بەڵام ئەو كەسە بازرگانە و تەنیا خۆی مەبەستە.

دووپاتی كردەوە، ئەو خەڵك بەكاردێنێت، پارەیەكی زۆری خەڵكی خواردووە و لە رووشی دێت قسە بكات،  شاسوار دەستێك بوو، بە رەشەبایەك هات، بە رەشەبایەكیش دەڕوات، بەمزووانە نامێنێت، پێمان خۆشە خەڵك لێی بپرسن، هەركات توانیت مافی نۆ هەزار خاوەن پشك بدەیتەوە، ئەوە بڕوات پێ دەكەین، ئەوە رووی راستی شاسوارە كە مامەڵە لەگەڵ خاوەن پشكەكان دەكات، دەنگی خەڵكیش دەفرۆشێت.

وشە/ تایبەت



وشە - تایبه‌ت