مه‌سعوود پزیشكیان كه براوه‌ی 14ه‌مین خولی سه‌رۆكایه‌تیی ئێرانه و له‌وانه‌یه مانگی داهاتوو به فه‌رمی له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماری دا‌نیشێت، هه‌ڵوێستێكی سیاسیی وه‌رگرت و پاڵپشتیی خۆی بۆ گرووپه میلیشیاكانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، مه‌سعوود پزیشكیان له وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا سه‌رۆكی حزبوڵا، پێداگریی له به‌ده‌وامیی پاڵپشتیی كۆماری ئیسلامی له به‌ره‌ی مقاوه‌مه كرد و گوتی، به گوڕوتینه‌وه درێژه‌ی پێ ده‌درێت.
به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی گرووپه‌كانی حزبوڵای لبنان، حه‌ماس و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و گرووپه میلیشیاكانی عێراق، به به‌ره‌ی مقاوه‌مه ناو ده‌به‌ن و چه‌ك و پاره و زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابین ده‌كرێت.
مه‌سعوود پزیشكیان به‌رانبه‌ر ئیسرائیلیش قسه‌ی كرد و گوتی، سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی سه‌پاندووه به‌رانبه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان و گه‌لانی تری ناوچه‌كه و تاوانێكی زۆری كردووه.
پێویسته بگوترێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مه‌سعوود پزیشكیان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، شرۆڤه‌ی جیاوازی بۆ كراوه و رۆیته‌رز رای گه‌یاندووه، قسه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه له حكوومه‌تی نیمچه‌میانڕه‌وی پزیشكیان، هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نایه‌ت.
قسه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه له حكوومه‌تی نیمچه‌میانڕه‌وی پزیشكیان، هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نایه‌ت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڤلادیمێر پوتین ده‌خوازێت له پزیشكیان نزیك بكه‌وێته‌وه و بانگهێشتی رووسیای كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی بریكس له شاری كازان به‌شداری بكات.
مه‌سعوود پزیشكیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و بانگهێشته‌دا گوتوویه‌تی، زۆر حه‌زی له‌وه‌یه پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا په‌ره پێ بدات.
جێی باسه مه‌سعوود پزیشكیان له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن، مه‌یلی خۆی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام به گرتنه‌به‌ری هه‌مان سیاسه‌تی ره‌ئیسی، ره‌نگه ئه‌سته‌م بێ سه‌رنجی رۆژئاوا بۆ لای خۆی رابكێشێت.