رۆژنامه‌نووسێكی دیاری كوردستان رای گه‌یاند، له ساڵوه‌گه‌ڕی راگه‌یاندنی كابینه‌ی نۆدا، چه‌ند ئه‌نجامێك به‌ده‌ست هاتوون گرنگه به‌یان بكرێن. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ته‌نیا له مه‌سروور بارزانیدا هه‌یه كه كه‌سایه‌تیی خۆی پۆسته‌كان گه‌وره ده‌كات و هیچ به‌ربه‌ستێك نایوه‌ستێنێ.
ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، به‌گوته‌ی شاره‌زایانی سیاسه‌ت كه له‌و رۆژه‌دا بۆچوونی خۆیان بڵاو كرده‌وه، "یه‌كه‌مجار بوو له كوردستان به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌تێك به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی و زانستییه رابگه‌یه‌نرێ".
نه‌رمین سندی رۆژنامه‌نووسی دیاری كوردستان كه سه‌رووی 20 ساڵه له‌و بواره‌دا كاری رۆژانه ده‌كات و چاودێریی بواری سیاسه‌ت ده‌كات، له‌و بۆنه‌یه‌دا به "وشه" ده‌ڵێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه له دۆخێكی پڕ گه‌مارۆ و گوشاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا كه ئه‌مه ته‌نیا به مه‌سروور بارزانی كراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانی خۆی، چه‌ند رسته‌یه‌كی گرنگی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كردووه كه دیارترینیان ئه‌وه‌یه "مه‌سروور بارزانی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌یه سه‌لماندی به‌ربه‌ست مرۆڤ ناوه‌ستێنێت، به‌ڵكو مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو به‌ربه‌ست ده‌وستێنێت".
مه‌سروور بارزانی سه‌لماندیشی پله و پۆست هێز به مرۆڤ نابه‌خشن
به‌گوته‌ی سندی "مه‌سروور بارزانی سه‌لماندیشی پله و پۆست هێز به مرۆڤ نابه‌خشن، به‌ڵكو مرۆڤی به توانا هێز به پله و پۆست ده‌به‌خشێت".
"مه‌سروور بارزانی ئه‌وه‌یشی سه‌لماند كه مرۆڤی باڵا و خاوه‌ن دۆز، چه‌ند به‌رپرسیاریه‌تیی گه‌وره‌تر بێت، ساده‌تر و خاكیتر ده‌بێ"، نه‌رمین سندی وا ده‌ڵێت و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، "مه‌سروور بارزانی سه‌لماندی مه‌رج نییه قسه بكه‌ی تا كار بكه‌ی، به‌ڵكو ده‌ركه‌وت ده‌توانی كار بكه‌ی ئینجا قسه بكه‌ی".
كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م ساڵانه‌دا كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی جیهانیی كۆرۆنا، دواتر داته‌پینی به‌های نه‌وت، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه و گه‌مارۆدانی به برسیكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غدا و گوشاره ده‌روونییه‌كانی سه‌ر خه‌ڵك له‌لایه‌ن میدیا و حزبی كوردییه‌وه، به‌ڵام خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و به پڕۆژه‌ی به‌رده‌وام و دروستكردنی ژێرخانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌نداو و كشتوكاڵ و به دیجیتاڵكردنی سیستمی بانك و به ئه‌لیكترۆنیكردنی فه‌رمانگه‌كان، هه‌موو گه‌مارۆ و به‌ربه‌سته‌كانی تێك‌شكاند و ئێسته به‌ره‌و ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌مه‌كان و بنیاتنان رێچكه‌ی گرتووه.