به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، گرتنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند و 35 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ته‌مووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ماده هۆشبه‌ره‌كان رای گه‌یاند كه تۆمه‌تبارێك گیراوه، هاوكات بڕی 35 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ریش له جۆری كریستاڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا .
به ڕوونی له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسیویانه، "له بـه‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پاشان وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، دوێنی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له چالاكییه‌كدا له دهۆك، توانییان تۆمه‌تبارێك به 35 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له جۆری كریستاڵ بگرن".
ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئێسته تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره ئه‌قڵییه‌كان، ڕاگیراوه و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.