كوڕێكی عه‌تا سه‌راوی كه ئێسته باوكی له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه گیراوه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه ته‌ندروستیی عه‌تا سه‌راوی له گرتووخانه باش نه‌بێت و گوتی، "دوێنی لای بووم و له نیو سه‌عاتدا 10 جگه‌ره‌ی كێشا".
عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه، رۆژی هه‌ینی پێنجی حوزه‌یران له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه گیرا. ئه‌و كاته كه‌سوكاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد گرتنی سه‌راوی قبووڵكراو نییه، له كاتێكدا ئه‌وان شه‌هیدیان بۆ یه‌كێتی داوه.
ئاسایشی یه‌كێتی گرتنی عه‌تا سه‌راوی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه تۆمه‌تباره به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی خۆی و وه‌ك "سیناریۆ" ناوی ده‌به‌ن، ئه‌و رووداوه‌یش چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر رووی دا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ته‌مووز، پێشڕه‌و عه‌تا سه‌راوی كوڕی عه‌تا سه‌راوی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاگاداری باوكیانن كه ئێسته له گرتووخانه‌ی ئاسایشه و بڕیاره له سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌وه رێوشوێن بۆ ئازادكردنی بگرنه‌به‌ر.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیی تێكچووه له گرتووخانه، كوڕه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی گوتی، دوێنی لای بووم له ماوه‌ی نیو سه‌عاتدا 10 جگه‌ره‌ی كێشا، ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیی خراپ بووایه ئه‌وه‌نده جگه‌ره‌ی نه‌ده‌كێشا.
هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی ئه‌وه‌ی گوت، هیچ كه‌سێك له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌سه‌ر هێڵ نییه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی باوكم، به‌ڵام بڕیاره بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ببینم.
به گوته‌ی ئه‌و، هیچ شتێكیان له‌سه‌ر گرتنی عه‌تا سه‌راوی پێ نه‌گوتراوه، به‌ڵام پارێزه‌ر راده‌سپێرن و به‌دوای كێشه‌كه‌دا ده‌چن.