به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ رای گه‌یاند، له سنووری ئاكرێ 250 هه‌زار دار هه‌نجیر هه‌ن و ئێسته سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنی هه‌نجیره له سنووری ئاكرێ.
فازڵ مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ، بۆ "وشه" گوتی، ئێسته سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن و پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ھه‌نجیری ئاكرێیه، له ھه‌موو ھه‌رێمی كوردستان هه‌نجیری ئاكرێ زۆر به‌ناوبانگه و تاموچێژێكی تایبه‌تی ھه‌یه و خواستێكی زۆریشی له‌سه‌ر ھه‌یه.
باسی له‌وه كرد كه جارێ به‌ته‌واوی پێ نه‌گه‌یشتووه و زیاتر له مانگی هه‌شت هه‌نجیری ئاكرێ به ته‌واوی پێ ده‌گات، ئه‌وه‌ی ئێسته ھه‌یه سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنی ھه‌نجیره، چونكه ئاكرێ له سنووری دھۆك بۆ ھه‌نجیر به‌ناوبانگه.
فازڵ مسته‌فا گوتی، له سنووری ئاكرێ به گشتی 250 هه‌زار داری ھه‌نجیرمان ھه‌یه و به‌رھه‌میشیان باشه، چونكه به‌پێی ساڵ ده‌گۆڕێت و نرخیشی ساڵانه ده‌گۆڕێت، بۆیه له‌سه‌ر زۆریی به‌رھه‌م و كوالێتیشی باش بێت، ئه‌وكات نرخی باش ده‌كات، تا ھه‌نجیر به ته‌واوی پێنه‌گات، نرخی ڕاسته‌قینه و به‌رھه‌میشی دیار نابێت.
فرۆشیارێكیش له عه‌لوه‌ی ئاكرێ، بۆ "وشه" گوتی، ئێسته سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنی ھه‌نجیره و نرخی زۆر گرانه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت تا مانگی داهاتوو نرخی هه‌رزان بێت، چونكه ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ له نێوان 10 بۆ 15 هه‌زار دیناره و به‌پێی جۆری ھه‌نجیریش ده‌گۆڕێت.
وشه/ بڵند ئیبراھیم