شانیا عه‌لی به‌هره‌مه‌ندی ده‌فژه‌ن له دیمانه‌ی ''وشه''دا باس له گرنگیی ژه‌نینی ده‌ف ده‌كات و پێی وایه، له رێی ئه‌و ئامێره‌وه مرۆڤ ده‌توانێت خه‌مه‌كانی بڕه‌وێنێته‌وه، ئه‌و ئاماژه‌ی دا له كوردستان گرنگیی زۆر به ئافره‌تان ده‌درێت و هه‌ر ئافره‌تێك بێته ناو بواری هونه‌ر، ئه‌وا زوو به‌ناوبانگ ده‌بێت.
بۆچی ده‌ستپێكی كاره هونه‌رییه‌كانت به ئامێری ده‌ف بوو؟
هه‌ڵبژاردنی من بۆ ئامێری ده‌ف هه‌ڵبژارده‌یه‌كی له ناكاو بوو، به‌ڵام دواتر ئامێری ده‌ف بوو به ئامێرێكی سه‌ره‌كی . بواری هونه‌ری بوارێكی رۆحانی و پڕ له خۆشه‌ویستییه، ئامێری ده‌فیش به تایبه‌ت رۆحانییه‌تێكی خۆی هه‌یه و من وای ده‌بینم ئامێری ده‌ف هاوڕێیه‌كی خه‌مڕه‌وێنه، چونكه هه‌میشه جۆش و خرۆش ده‌دات به ژه‌نیار و بیسه‌ر.
قسه‌ت بۆ ئه‌م ئافره‌تانه چییه كه دێنه نێو بواری موزیك؟
دنیای هونه‌ر واتای دنیای رۆحی و خۆشه‌ویستییه، هه‌موو گه‌نجێك ئه‌و به‌هره و هونه‌ره‌ی كه هه‌یه‌تی كاری له‌سه‌ر بكات و خۆی فێری ئامێرێك بكات، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه وڵاتی ئێمه پێویسته له رۆحی هونه‌رییه‌وه زیاتر و زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌و گه‌نجانه ده‌كرێت كه به‌هره‌مه‌ندن و توانای ژه‌نینی ئامێره‌كانیان هه‌یه و ده‌كرێت له فێرگه‌كان یان به ئۆنلاین خۆیان فێر بكه‌ن و ده‌ركه‌ون.
جگه له ئامێری ده‌ف چه‌ند ئامێری تر ده‌توانی بژه‌نیت؟
ئێمه به به‌رده‌وامی سێ ژه‌نیاری كچین و ئامێری ریتمی ده‌ژه‌نین، ئێسته‌یش هه‌فته‌ی یه‌ك جار كۆ ده‌بینه‌وه و پرۆڤه ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سێ ژه‌نیارین به‌پێی كاره‌كان ئێمه ژه‌نیاری تر دێنین به ئامێره جیاوازه‌كانه‌وه ره‌گه‌زی نێر به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵمان، به‌مدواییه چالاكییه‌كانمان زیاتر بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و خه‌نه‌به‌ندان بووه و خه‌ڵك داوایان كردووه و خواستی زۆریان له‌سه‌ر گرووپه‌كه‌مان هه‌یه، ئێمه‌ش زیاتر هان ده‌دات له داهاتوودا گرووپه‌كه‌مان گه‌وره‌تر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ین به موزیكی جوان و تایبه‌ت.
بۆچی ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند زووتر به‌ناوبانگ ده‌بێت؟
راستییه‌كه‌ی گرنگیی زیاتر ده‌درێت به ژه‌نیاری ئافره‌ت، به‌ڵام به‌گشتی موزیك بۆ پیاوان فراوانتره.
هۆكاری كه‌میی ئافره‌تی ژه‌نیار له گرووپه‌كه‌ی ئێوه چییه؟
ئێمه له گرووپه‌كه‌مان سێ كه‌سین، به راده‌ی ده‌ركه‌وتن و هاتنه ناو كاری هونه‌ری، ئافره‌تانمان زۆر ده‌رناكه‌ون، به‌ڵام بۆ حه‌زی خۆیان ئامێر ده‌ژه‌نن، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ره‌نگه خێزانه‌كانیان رێ‌یان پێ نه‌ده‌ن یان نه‌توانن پابه‌ند بن به هونه‌ر و كاتی راهێنان.
تۆ خه‌ڵكی هه‌ورامانی بۆچی له سلێمانی داده‌نیشیت؟
له سلێمانی زۆر له ده‌رگای فێرگه‌كان كراوه‌ن به رووی هاوڵاتییان بۆ فێربوونی هه‌موو ئامێره ژێدار و ریتمییه‌كان.
هونه‌ر لای تۆ حه‌زه یان پیشه؟
پیشه‌ی من به‌شی كۆمپیوته‌ره، بۆیه هونه‌ر بۆ من ته‌نیا حه‌زه.
هه‌ولێر\ئه‌حمه‌د تاریق