پاراستنی پێست لە وشكبوونەوەی هاوین

:: PM:07:40:17/07/2024 ‌

گەرما و تیشكی خۆری بەردەوام، دەبێتە هۆی وشبووكنەوەی پێست، ئەمەش وا دەكات زووتر نیشانەكانی پیری پێوە دیار بێت، پسپۆڕانی پێست و جوانكاری چەند ڕێنوێنییەكیان بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخە بە تایبەتی لە خانماندا باس كردووە.

ئەم ڕێنماییانە یارمەتیت دەدەن پێستت لە هاویندا بپارێزیت:

یەكەم: بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر، هەموو ڕۆژێک کرێمی دژەخۆر بەکار بهێنە، تەنانەت لە ڕۆژە هەورییەکانیشدا. هەر دوو بۆ سێ سەعات  جارێک دووبارەی بکەرەوە، بەتایبەت دوای ئارەقکردنەوە.

دووەم: خۆپارێزی لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر، بۆیە باشترە لە نیوەڕواندا لە ژوورەوە بمێنیتەوە، کاتێکیش دەچیتە دەرەوە و ئەگەر دەکرێت، چالاکییەکانی دەرەوە بۆ بەیانی زوو یان ئێوارە دوابخە.

سێیەم: پۆشاكی گونجاو و ڕەنگی ڕەنگ کاڵ و قوماشی ئەستوور لەبەر بکە. واتە ئەوەندە ئەستوور بێت تیشكی خۆر ڕاستەوخۆ نەگاتە پێستت، ئەگەر كڵاو و چاویلكەش فەرامۆش نەكەیت زۆر باشە.

چوارەم: ڕەنگە لە هەموو خاڵەكان گرنگتر، زۆر خواردنەوەی ئاو بێت، چونكە بەردەوام خانەكانی پێستت بە تەڕی دەهێڵێتەوە. بەلای كەمەوە ڕۆژانە لە وەرزی هاویندا، پێویستە هەشت پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، هەروەها میوە ڕیشاڵییەكانیش كاریگەریی زۆریان هەیە، وەكوو شووتی و خەیار.

پێنجەم: خواردنەوەی قاوە و خواردنەوە كهوولییەكان، ئاوكێشن و پێست وشك دەكەنەوە، هەوڵ بدە لە وەرزی گەرمادا زۆر نزیكیان مەبەوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر