ئەكتەری كورد-ئەمەریكی هایمان هۆمەر كە لەدایكبووی شاری هەولێری كوردستانە، دەرچووی زانكۆی سەڵاحەدین كۆلێژی زانستە سیاسییەكان و پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانە، ئێستەش لە شاری ناشڤیلی ئەمەریكی لە ویلایەتی تێنسی نیشتەجێیە.
سامان عەبدوڵلا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند هایمان نەك تەنیا بەهۆی لێهاتوویی نواندنەكەی، بەڵكو بەهۆی كارە ئینسانییە بەرفراوانەكانیەوە یادی دەكرێتەوە، بەشێكی بەرچاوی ژیانی خۆی بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی مرۆڤ و دابینكردنی هاوكاری بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، بەتایبەتی لەناو كۆمەڵگەی كوردیدا تەرخان كردووە. هەوڵە مرۆییەكانی هایمان هۆمەر بەهۆی پێوەندیی قووڵی بە ڕەگوڕیشەی كوردایەتی و پابەندبوونی بە كاریگەریی ئەرێنی دەجووڵێتەوە.
باسی لەوەش كرد، ئەو چالاكە بەشداریی لە چەندان دەستپێشخەریدا كردووە كە ئامانجیان پشتگیریكردنە لە پەنابەران، پێشخستنی پەروەردە و دابینكردنی سەرچاوەی بنەڕەتی بۆ كۆمەڵگە كەم خزمەتگوزارییەكان.
یەكێك لە پڕۆژە دیارەكانی هایمان، فیلمە نوێیەكەی وەك یەكەم كورد كە عیسا مەسیحی لە فیلمی مەسیحدا وێنا كردووە كە فیلمێكی ئیپیكی مێژووییە، ئێستە لە مۆزەخانەی كتێبی پیرۆز لە واشنتن دی سی نمایش دەكرێت، گەورەترین مۆزەخانەی كتێبی پیرۆزە لە دنیادا.
داكۆكییەكەی هایمان هۆمەر درێژ دەبێتەوە بۆ بەشداریكردنی قسەكردن و دەركەوتنی گشتی كە تیشك دەخاتە سەر ئەو تەحەدایانەی ڕووبەڕووی گەلی كورد بوونەتەوە. دەنگە كاریگەرەكەی سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ پرسەكانی وەك ئاوارەبوون، مافی مرۆڤ و پێویستی هاودەنگی جیهانی ڕاكێشاوە. هایمان لە ڕێی كارەكانیەوە ئیلهامبەخش بووە بۆ زۆر كەس بۆ مامەڵەكردن و پشتگیریكردن لە هاوكاری كۆمەڵایەتی.
ئاماژەی بەوەش كردووە، "وەك خوێندكارێكی پێشووی زانكۆی سەڵاحەدین، ئامانجم ئیلهامبەخشینە بۆ هەموو خوێندكارێكی SU كە هەرگیز سنووردار نەبێت لە كەمی سەرچاوە، بەڵكو هەمیشە ئامانج و خەونی بەرز ببینم و كار بۆی بكەم بە كردار بگەیتە ئەنجام. ئەگەر عەقڵت بتوانێت بیری لێ بكاتەوە، تۆ نائاگایی هەستی پێ بكەیت، هەروەها ئازایەتیت هەبێت و قسەی پێ بكەیت، ئەوا گەردوون هەموو شتێك لە توانای خۆیدا دەكات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ بەدەستهێنانی.” هایمان وای گوت.