جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق، گرفتی مووچه‌ی ھێزه ته‌ناهییه‌كانیان چاره‌سه‌ر كردووه و له‌مه‌ودوا مووچه‌كه‌یان مانگانه له‌گه‌ڵ ھێزه مه‌ده‌نییه‌كان ره‌وانه ده‌كرێت.
سه‌گڤان سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ھه‌ندێك گرفت بۆ ناردنی مووچه‌ی ھێزه ته‌ناهییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان دروست بوو، ئێسته ھه‌ردوو حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌و گرفته‌یان چاره‌سه‌ر كردووه، چونكه ئه‌و كێشانه‌ی ھه‌بوون ته‌كنیكی بوون و پێویستی به‌وه ھه‌بوو كاری له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت و ھه‌ردوو حكوومه‌ت ئه‌و كێشه‌یان چاره‌سه‌ر كرد، له‌مه‌ودوا مانگانه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مه‌ده‌نی مووچه‌ی ھێزه ته‌ناهییه‌كانیش ره‌وانه ده‌كرێت.
ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌ین
سه‌گڤان سندی گوتی، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌ین و له ھه‌ر شوێنێك گرفتێك ھه‌بێت، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه به ھه‌وڵی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بڕوا ناكه‌م جارێكی تر دووباره ببێته‌وه به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی ھه‌بوون چاره‌سه‌ر كراون .
ئه‌و گوتی، پێویسته له‌مه‌ودوا حكوومه‌تی عێراق ھه‌موو مانگێك له كاتی خۆیدا مووچه‌ی مه‌ده‌نی و ھێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ ھه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات به‌بێ دواكه‌وتن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ھیچ به‌ربه‌ست و گرفتێك له به‌رده‌م ناردنی نه‌ماوه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم