رێكخراوی چاودێریی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه له ساڵی 1940ه‌وه پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی گۆی زه‌وی تۆمار ده‌كات، رای گه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌م 21ی ته‌مووز گه‌رمترین رۆژ بووه تا ئێسته تۆمار كرابێت.
به‌گوته‌ی توێژه‌رانی ئه‌و رێكخراوه، چه‌ند شه‌پۆلێكی هه‌وای گه‌رم روویان له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و رووسیا كرد و بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی تێكڕای پله‌ی گه‌رمای زه‌وی له‌و رۆژه‌دا، بگاته 17.09 پله‌ی سیلیزی و به‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، چونكه دواجار ساڵی رابردوو هه‌ر له مانگی ته‌مووزدا دیسان ژماره‌ی پێوانه‌یی شكابوو و پله‌ی گه‌رمای 17.08 تۆمار كرابوو.
پێشبینی كردووه له رۆژانی داهاتوودا، دیسان ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێت
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، كارلۆ بۆنتێمپۆ به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌كه پێشبینی كردووه له رۆژانی داهاتوودا، دیسان ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێت. ئه‌و پێی وایه ئه‌مساڵ له‌وانه‌یه ببێته گه‌رمترین ساڵ كه مرۆڤ تۆماری كردبێت و پێشیان وایه په‌ره‌سه‌ندنی گازه پیسكه‌ره‌وه‌كان، هۆكاره له‌وه‌ی ساڵ به ساڵ هه‌ست به زیاتر گه‌رمبوونی زه‌وی بكه‌ن.
پێشتریش زانایان چاره‌سه‌ریی ئه‌م دۆخه‌یان خستووه‌ته روو و گوتوویانه تاكه، هۆكار كه ده‌توانێت زه‌وی رزگار بكات و پێش به زیاتر گه‌رمبوونی بگرێت، ئه‌وه‌یه سووته‌مه‌نییه كاربۆنی و پیسكه‌ره‌وه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه و پشت به وزه‌ی پاك ببه‌سترێت.