بەهجەت یەحیا نوێترین كاری بەناوی "پرچی سپیت" بڵاو دەكاتەوە

:: PM:12:06:25/07/2024 ‌
هونەرمەندی دیاری كورد بەهجەت یەحیا بەمزووانە نوێترین بەرهەمی بڵاو دەكاتەوە.

بەهجەت یەحیا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاشكرای كرد، نوێترین بەرهەمی بەناوی "پرچی سپیت" ئامادەیە، بڕیارە یەكی ئاب كە دەكاتە ڕۆژی پێنجشەم بڵاوی بكاتەوە.

بەرهەمی "پرچی سپیت" هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیایە، موزیكی ئارام سەردارە، كاری تۆماركردن و كلیپەكەی لەلایەن ڤینۆ ستۆدیۆ بۆ ئەنجام دراوە.

ئەم بەرهەمەی لە كاتێكدایە ماوەی چەند ساڵێكە هیچ بەرهەمێكی نوێ نەبووە و لە راگەیاندنەكانیش هیچ دەكەوتنێكی نەبووە، بەهجەت یەحیا یەكێكە لە دیارترین هونەرمەندانی كورد لە ستایلی سۆفیگەریدا كار دەكات .

بەهجەت یەحیا ساڵی 1965 لە شاری سلێمانی و لە حەوشی گەورەی گەڕەكی كانی ئاسكان لە دایك بووە. یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی كوردستان، لە ساڵانی هەشتاكاندا دەستی بەكاری هونەری كردووە، خاوەنی چەندان ئەلبووم و گۆرانی و كلیپە. بەدەنگە عیرفانییەكەی و هونەرەكەی پەیامی عەشقێكی ئەبەدییە. خاوەنی دەنگ و سەدایەكە كە تایبەتە.



وشە - سۆران عەزیز