قەڵەوی یەكێكە لە كێشە سەرەكییەكانی مرۆڤ لە سەرانسەری دنیا، چونكە پێوەستە یان رێخۆشكەرە بۆ زۆر جۆری نەخۆشیی مەترسیدار، بۆیە زۆرێك بە ناچاری پەنا بۆ وەرزش و ریجیمكردن و تەنانەت وەرگرتنی چارەسەری و نەشتەرگەریش دەبەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی، بەڵام كەسانێك هەن كەم دەخۆن و قەڵەون.
د. ئەلیسكسی بیریزینیكۆڤ، پزیشكی رووسی پسپۆڕ لە چارەسەری خۆراك بابەتی قەڵەوی بە میتابۆلیسم دەبەستێتەوە، پێی وایە سستبوونی پرۆرسەی میتابۆلیسم و هەرسكردنی خۆراك كار لە كێشی لەش دەكات، دەكرێ بەهۆی بۆماوەوە مرۆڤ كێشی زیاد بكات، هەروەها ئەوانەی بە دەست نەخۆشی كوێرە رژێنەكانەوە دەناڵێنن، بۆ نموونە كەمیی دەردانی هۆرمۆنی رژێنی دەرەقی هۆكارە بۆ سستبوونی پرۆسەی میتابۆلیسم لە لەشدا.
هەندێك جۆری قەڵەویش پێوەستە بە رەگەزی مرۆڤەوە، كاتێك پیاوان بەهۆی كەمیی دەردانی هۆرمۆنە سێكسییە نێرینەكانەوە قەڵەو دەبن، چونكە هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن رۆڵی لە گەشە و میتابۆلیسمدا هەیە، مرۆڤ لە رەقبوونی لوولەكانی خوێن دەپارێزێت، هەروەها هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی ژن، كە پێوەندیی بە خواردنەوە نییە، بۆیە زۆر كەس لە ئەنجامی پێڕەوكردنی سیستمێكی خراپیی خواردن كێشی لەشیان زیاد دەكات.
ئەو پزیشكە رێنوێنی دا بە فەراهەم نەكردن و پشگوێ نەخستنی رۆژانەی چالاكیی جەستەیی، چونكە كاریگەریی باشی لەسەر میتابۆلیسم هەیە و لە حاڵەتی خامۆشی و نەجووڵانەوەدا میتابۆلیسم سست دەبێت، بە گشتی ئەگەر كەسێكی وەرزشوانی و وەرزش دەكەیت دەتوانیت رۆژانە 3500 بۆ 3700 كالۆری وەربگریت، بەڵام ئەگەر كەسێكی كەمجووڵە و ناچالاكیت دەتوانیت 1700 كالۆری وەربگریت، بە كورتی پێویستە هەموو مرۆڤێك هاوسەنگی لە نێوان ئەو كالۆریەی وەری دەگرێت و ئەوەی سەرفی دەكات دروست بكات.