چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عیبری ئه‌مڕۆ رایان گه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كوشتووه، له ڕێی ژێرده‌ریاییه‌كی ئیسرائیلییه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و شوێنه كراوه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه عیبرییه‌كان كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، له ڕێی مووشه‌كێكه‌وه بووه كه له ژێرده‌ریاییه‌كی ئیسرائیله‌وه ئاراسته‌ی شوێنی حه‌وانه‌ی هه‌نییه بووه له تارانی پایه‌ته‌ختی ئێران.
یونی بن مناحم رۆژنامه‌نووسی دیاری ئیسرائیلی له ڕێی "ئێكس"ه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه‌ی له تاران كردووه‌ته ئامانج، له ژێرده‌ریاییه‌كی ئیسرائیلییه‌وه ئاراسته كراوه.
سه‌رچاوه‌كانی تریش عیبریش هه‌مان هه‌واڵ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه مووشه‌كه‌كه له ژێرده‌ریاییه‌كی ئیسرائیلی له ناو ده‌ریاوه ئاراسته‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌نییه كراوه. تا ئێسته‌یش هیچ لایه‌نێك ئه‌وه‌ی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.
هیچ لایه‌نێك ئه‌وه‌ی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئیسماعیل هه‌نییه‌ی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس، دوای به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، له شوێنی حه‌وانه‌وه‌كه‌ی له تارانی پایته‌خت له رێی درۆنێكه‌وه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی كوژرا.
مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له بۆردمانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، سێ كوڕ و چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی ئیسماعیل هه‌نییه كوژران، مانگی حوزه‌یرانیش له بۆردمانێكی تردا كه ماڵه‌كه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه به ئامانج گیرابوو، خوشكێكی ئیسماعیل هه‌نییه و زاوایه‌كی و 11 كه‌سی تر كوژران كه زۆرینه‌یان له خزم و كه‌سی هه‌نییه بوون.