میدیای لاهوور شێخ جه‌نگی له هه‌ڵدانه‌وه‌ى فایلی چه‌كدارانی كۆماندۆ به‌رده‌وامه و نهێنییه‌كی تریان ئاشكرا كرد و ده‌ڵێن، ئه‌فسه‌رێكی كۆماندۆ به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیراوه.
زانیارییه‌كان به‌مشێوه‌یه بڵاو كراونه‌ته‌وه، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌شی ماده‌ی هۆشبه‌ری كه‌ركووك سه‌ر به حكوومه‌تی عێراق، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاسایشی كۆیه بۆ ئامانجێك له بۆسه بوون، دوای گه‌یشتنی ئامانجه‌كه كه ئۆتۆمبێلی جۆری "مێك زه‌مینی پیكاب" بووه، له ده‌ستیان ھه‌ڵدێت و دواتر خۆی ده‌كات به‌ناو باره‌گای حزبێكدا له كۆیه، به‌ڵام مه‌فره‌زه‌كه دوای ده‌كه‌ون و دوای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌ناو باره‌گاكه‌دا ده‌گیرێن و ده‌ستیش ده‌گرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆرى ماده‌ی هۆشبه‌ر.
میدیای لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێن، گیراوه‌كه ناوی "گ.خ.ب"ە و ئه‌فسه‌ره له هێزه‌كانی كۆماندۆ له فه‌وجی كۆیه.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تۆمه‌تباری ماده هۆشبه‌ره‌كه‌ی پێ گواستووه‌ته‌وه و بازرگانیی پێوه‌كردووه ئۆتۆمبێلی كۆماندۆیه.
"به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئۆپەراسیۆنی سه‌ر به ئاسایشی گشتیی سلێمانی چوونه‌ته كۆیه و له‌وێ به كه‌له‌بچه‌كراوی "گ.خ.ب"یان گواستووه‌ته‌وه و ئێستە له زیندانی ئاسایشه له كانی گۆمه‌ی سلێمانی". میدیاكه وای بڵاو كردووه‌ته‌وه.