سێ كاندیدی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوور خرانه‌وه، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی وردبینی له‌ناوی كاندیده‌كان كرابوون.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق هه‌ریه‌ك له، شێروان ئه‌مین سه‌رۆكی لیستی هه‌ڵوێست له بازنه‌ی هه‌ولێر و شڤان سه‌عید كاندیدی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له بازنه‌ی دهۆك دوورخسته‌وه.
هاوكات كۆمسیۆن بڕیارێكی تریشی داوه به دوور خستنه‌وه‌ی، جه‌عفه‌ر عوسمان كاندید له لیستی گۆڕان له بازنه‌ی سلێمانی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، چونكه سزایان له‌سه‌ر هه‌یه و پێویسته رێوشوێنه یاساییه‌كان ته‌واو بكه‌ن.
بڕیاره له 20ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، تا ئێسته ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌كی زۆر له لیست و كاندید به‌شداری ده‌كه‌ن كه زیاترینیان پارتی دیموكراتی كوردستانه كه به ژماره 190 به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات.