دواجار ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانییه‌ی كه له ئاسماندا به‌دوای ژیانێكی تر ده‌گه‌ڕێت، له‌لایه‌ن ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی ''ناسا'' ره‌وانه كرا كه له فلۆریداوه ده‌ستی به گه‌شته‌كه كرد.
بڕیاره ئه‌و كه‌شتییه دوو ملیار و 900 ملیۆن كیلۆمه‌تر بڕوات تا به‌و شوێنه ده‌گات كه مرۆڤ مه‌به‌ستیه‌تی توێژینه‌وه‌ی تێدا بكات، پێشبینی ده‌كرێ دوای 2030 ئه‌و كه‌شتییه بگاته شوێنی مه‌به‌ست. ئه‌و گه‌شته زۆر ورد و ئاڵۆزه و له رێگه كه‌شتییه‌كه مه‌كینه‌كه‌ی ده‌كوژێنێته‌وه و به پشتبه‌ستن به كێشی زه‌وی و پاشان كێشی موشته‌ری ده‌جووڵێت، كاتێك له موشته‌ری نزیك ده‌كه‌وێته‌وه مه‌كینه‌كه‌ی پێ ده‌كاته‌وه.
كه‌شتییه‌كه ره‌وانه‌ی یه‌كێك له مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی موشته‌ری كراوه كه به ئه‌وروپا ناودێر كراوه و مانگێكی به‌ستووه. ناسا ئامانجیه‌تی له‌وه بكۆڵێته‌وه له‌م مانگه‌دا هیچ شوێنه‌وارێكی ژیان به‌دی ده‌كرێت یا نا.
بڕیار بوو گه‌شته‌كه له 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و زریانه‌ی له فلۆریدا رووی دا، گه‌شته‌كه دواخرابوو و ئامانجی سه‌ره‌كیی گه‌شته‌كه ئه‌وه‌یه پشكنین بۆ توێژاڵه‌كانی ژێره‌وه‌ی ئه‌و مانگه‌ی موشته‌ری بكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و مانگه‌ی موشته‌ری له ئاسمانی زه‌وی بوایه، ئه‌وا پێنج هێنده له مانگ رووناكتر ده‌بوو، چونكه ئه‌و توێژاڵه سه‌هۆڵییه‌ی كه له‌و مانگه هه‌ڵكه‌وتووه، تیشكی زیاتری خۆر ده‌داته‌وه و ئه‌ستووریی ئه‌و سه‌هۆڵه 25 كیلۆمه‌تره و له ژێره‌وه توێژاڵه‌كه‌ش زه‌ریایه‌ك له ئاوی سوێر هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و مانگه‌ی موشته‌ری له ئاسمانی زه‌وی بوایه، ئه‌وا پێنج هێنده له مانگ رووناكتر ده‌بوو
هه‌ساره‌ی موشته‌ری به گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر داده‌نرێت و كێشه موگناتیسییه‌كه‌ی 20 هه‌زار هێنده‌ی توانای موگناتیسی زه‌وییه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، هه‌ر ئامێرێك بنێرێته ئاسمانی موشته‌ری، پێویسته به سیستمی ئه‌لیكترۆنیكیی زۆر پێشكه‌وتوو ئاماده كرابێت و توانای هه‌بێت خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شه‌پۆلی موگناتیسیی جیاواز بگونجێنێت.
تا ئه‌م ساته هیچ شتێك نییه بیسه‌لمێنێت له ژێره‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی ئه‌و مانگه‌ی موشته‌ری ژیان هه‌یه یان نا، تاكه هه‌نگاو ئه‌وه‌یه ئامێرێك له نزیكه‌وه توێژینه‌وه بكات.
موشته‌ری به ته‌نیا 92 مانگی هه‌یه و ساڵێكی موشته‌ری 12 ساڵی زه‌وییه، هه‌ساره‌كه به گازێكی چڕ داپۆشراوه و پله‌ی گه‌رمی له ئاسمانی موشته‌ری 142 پله‌ی سیلیزی له ژێره‌وه سفره‌وه‌یه.