ژمارەی كورسیی لایەنەكان وەكخۆی دەمێنێتەوە؟

:: PM:03:29:29/10/2024 ‌
بڕیارە سبەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رابگەیەنێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی "وشە" گۆڕانكاری لە كورسیی لایەنەكاندا نەكراوە. 

ئەمڕۆ سێشەم 29ی ئۆكتۆبەر، "وشە" لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگەدار زانیویەتی، كە كورسیی لایەنە سیاسییەكان لە راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردندا هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت. 

ڕوونیشی كردەوە كە سكاڵاكان بەو شێوەیە كاریگەر نەبوون كە كورسیی لایەنەكان بگۆڕێت.

لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، پارتی دیموكراتی كوردستان سەركەوتنی یەكەمی بەدەست هێنا و 39 كورسیی پەرلەمانی بە دەستهێناوە، یەكێتی 23 كورسیی و نەوەی نوێ‌ 15 كورسیی و یەكگرتووی ئیسلامی 7 كورسیی و كۆمەڵی ئیسلامی 3 كورسیی و بەرەی گەل 2 كورسیی و گۆڕان 1 كورسیی و هەڵوێست 4 كورسیی.
 



وشە - وشه‌