به‌ وێنه‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ ده‌ڵێ له‌و شوێنانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌

:: PM:04:22:02/11/2024 ‌
به‌رگری‌ شارستانی‌ هه‌ولێر وێنه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاووڵاتییان لێی‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ و مه‌ترسیی دروستبووی‌ لافاوی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێـته‌وه‌. 

پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌ چه‌ند سه‌عاتی‌ داهاتوودا بارانی‌ به‌خوڕ ڕوو له‌ناوچه‌كانی‌ كوردستان بكات و ئه‌وه‌ی‌ ده‌گوترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرترین باران له‌ناو هه‌ولێر و سلێمانی‌ ده‌بارێت. 

به‌رگری‌ شارستانی‌ ده‌ڵێ‌، ‎سه‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو ساڵێك هۆشیاری و ‎ڕێنوێنی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌كاتی هاتنی شه‌پۆلی باران كه‌س ئۆتۆمبێل له‌و شوێنانه‌ ڕانه‌گرێت كه‌وا گردبوونه‌وه‌ی ئاو یا لافاو ده‌یگرێته‌وه‌، به‌ڵام هاووڵاتییان پابه‌ند نابن.

به‌رگری‌ شارستانی‌ داوا ده‌كه‌ن له‌و شوێنانه‌ ئۆتۆمبێل ڕانه‌گرن كه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ژیانی خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان تاكو ئه‌م شه‌پۆلی باران بارینه‌ ته‌واو ده‌بێت.


















وشە - وشه‌