دەتوانین شەربەتی هەنار بۆ ماوەی چەند هەڵبگرین؟

:: AM:10:41:03/11/2024 ‌
د. كامەران ڕەسووڵ ژاژڵەیی رای گەیاند، شەربەتی هەنار لە ناو فرێزەر و موجەمیدە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێك دەتوانرێت هەڵبگیرێت، بە مەرجێك لەو ماوەیەدا نەتوێتەوە.

د. كامەران ڕەسووڵ ژاژڵەیی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، لەبارەی ماوەی هەڵگرتنی شەربەتی هەنار لە ڕاگەیەنراوێكدا بەمجۆرە زانیاریی خستووەتەڕوو.

شەربەتی هەنار لە ناو فرێزەر و موجەمیدە دەتوانرێت بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵ و نیوێك هەڵبگیرێت، بە مەرجێك لەو ماوەیەدا نەتوێتەوە.

گرنگە لە ناو هەر شتێكدا هەڵگیرا، چی كیسی نایلۆن یان بوتڵی پلاستیك یان شووشە، بەشێكی بە بەتاڵی بهێڵرێتەوە تا لە كاتی بەستنی نەبێتە هۆی دڕانی كیسەكە یان تەقینی بوتڵەكە.

هەروەها پێویستە پێش خستنە ناو موجەمیدە یان خواردنەوەی لە ماوەی دوو سەعات كەمتر لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت، واتە پێش دوو سەعات یان بخرێتە فریزەرەوە یا بخورێتەوە.

دەتوانرێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ناو ساركەرەوەدا هەڵبگیرێت، بە مەرجێك سەرەكەی داپۆشراو بێت.



وشە - سۆران عەزیز