وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامەكانی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2024-2025) ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەم سێی تشرینی دووەم، ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕای گەیاند، 96%ی ئەو دەرچووانەی پۆلی 12ـی ئامادەیی كە فۆرمی زانكۆلاینیان پڕ كردبووەوە، وەرگیراون كە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 44 هەزار قوتابی.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكە كلیك لێرە بكە: