میدیاكانی پاكستان بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شاری كوێته كه كه‌وتووه‌ته باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه، لانی كه‌م 22 كه‌س كوژراون و 30 كه‌سی تر بریندار بوون.
پۆلیسی شاری كوێته به میدیاكانی راگه‌یاندووه، هێرشه‌كه خۆكوژی بووه و له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی تشرینی دووه‌م رووی داوه.
ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌هێز بووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م هێرشه زۆر زیاتر ببن. سوپای رزگاریخوازی به‌لووچستانی پاكستان به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
پێویسته بگوترێ جیۆگرافیا و گه‌لی به‌لووچ به‌سه‌ر دوو وڵاتی ئێران و پاكستان‌دا دابه‌ش بوون و له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكوومه‌ت سته‌میان لێ ده‌كرێت، بۆیه‌ش داوای ماف و ئازادییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
چ له دیوی پاكستان و چ له دیوی ئێران، كۆمه‌ڵێك حزب و گرووپی سیاسی و سه‌ربازی سه‌ریان هه‌ڵداوه و شه‌ڕیان له دژی حكوومه‌ته‌كانی ئێران و پاكستان راگه‌یاندووه.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا له دیوی ئێران، گرووپێكی به‌لووچ به ناوی جه‌یشولعه‌دل، هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئێران و ده‌یان كه‌س له‌و هێزانه‌ی كوشت.