دەشنێ موراد عاشق بوو

:: AM:11:39:11/11/2024 ‌
دوای دابڕان و دووركەوتنەوە لە كاری هونەری، دەشنێ موراد نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "عاشق بووم" بڵاو دەكاتەوە.

بەهۆی سەرقاڵی بەكاری رێكخراوەییەوە، ماوەیەك بوو دەشنێ لە كاری هونەری دوور كەوتبووەوە و دواتریش رای گەیاند، بەهۆی چەند كێشەیەكی تەندروستییەوە دوور كەوتووەتەوە.

دەشنێ موراد لە ئینستاگرامەكەی خۆی رای گەیاند، نوێترین گۆرانی لە سپۆتیفای بڵاو كردووەتەوە، ئاماژەی بەوەش كردووە تەواوی كلیپەكەی لە كەناڵی فەرمی یوتیوب بڵاو دەكاتەوە.

دەشنێ موراد گۆرانیبێژ، چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ و ژینگەدۆستی كوردە، لە ساڵی 1986 لە سلێمانی لە دایك بووە و لە ساڵی 1997دا لەگەڵ بنەماڵەكەی چووەتە ھۆڵەندا، نزیكەی 20 ساڵە دەستی بە كاری هونەری و گۆرانیگوتن كردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆیەتی، بە دوێتیش لەگەڵ هونەرمەندان كاری كردووە.



وشە - سۆران عەزیز