سروه ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاته و ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیارییه و به‌توانا و چالاكه له بواری هونه‌ری فۆتۆگرافی، ئه‌و له كۆیه نیشته‌جێیه و كاری فۆتۆگرافی ده‌كات. له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ''وشه'' باس له له‌وه ده‌كات كه زیاتر كار له‌سه‌ر وێنه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌كات و چێژ له نوێكردنه‌وه‌ی وێنه كۆنه‌كان وه‌رده‌گرێت.
چۆن بوو تێكه‌ڵی بواری هونه‌ری فۆتۆگرافی بوویت؟
شتێكی پێشبینی نه‌كراو بوو و هیچ بیركردنه‌وه و پلانێكی پێشوه‌خته‌ی له پشت نه‌بوو.
ئه‌م كاره‌ت وه‌ك حه‌ز و خولیا به‌كار دێنیت یان وه‌ك پیشه؟
ده‌توانم بڵێم تا تێپه‌ڕبوونی ساڵێكیش وه‌ك پیشه بوو، به‌ڵام دواتر تێكه‌ڵی حه‌ز بوو و ئێسته زۆر دڵخۆشم كه رێكه‌وت و ئه‌م هه‌له‌ی بۆ ره‌خساندم بێمه ئه‌م بواره‌وه.
ئه‌گه‌ر فۆتۆگرافه‌ر نه‌بوویتایه حه‌زت ده‌كرد ببیت به‌چی؟
ئاواتم ئه‌وه بوو ببم به ئه‌ندازیار و درێژه به بواری بڕوانامه‌كه‌م بده‌م .
زیاتر وه‌ك خۆت حه‌ز به چ جۆره فۆتۆیه‌ك ده‌كه‌یت؟
هه‌ر فۆتۆیه‌ك واتایه‌كی زیاتر ببه‌خشێت جا له هه‌ر بابه‌تێكدا بێت، زیاتر سه‌رنجم راده‌كێشێت به‌تایبه‌ت فۆتۆی مرۆڤه‌كان.
تا چه‌ند قورسه بۆ ئافره‌ت كاری هونه‌ری فۆتۆگرافی بكات؟
به‌بۆچوونی من هیچ قورس نییه ته‌نیا پێویستی به ویستی ئافره‌ت هه‌یه، بیه‌وێت ده‌توانێ به ئاسانی ئه‌نجامی بدات.
بۆچی ئافره‌تی كه‌م دێنه بواره‌كه‌وه؟
واهه‌ست ده‌كه‌م هێشتا ئه‌م هونه‌ره وه‌ك پیشه یان حه‌ز هێشتا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه جێی نه‌گرتووه، كه‌مێك بۆ ئافره‌ت غه‌ریبه هه‌م له چاوی خۆی و هه‌م له چاوی كۆمه‌ڵگه.
تێڕوانینی خه‌ڵك بۆ تۆ چی بووه بۆ ئه‌م كاره؟
كۆمه‌ڵگه نه‌ك رێگر نه‌بووه، به‌ڵكو هاوكاریشم بوون له زۆربه‌ی شوێنه‌كان وه‌ك ئافره‌تێك پێشوازیم لێ كراوه، زۆربه‌ی جاریش خۆشحاڵیی خۆیان بۆم ده‌ربڕیوه كه وه‌ك ئافره‌ت ئه‌م كاره ده‌كه‌م.
ئافره‌ت ده‌توانێت شانبه‌شانی پیاوان كاری خۆی بكات؟
هه‌ندێك پیشه هه‌یه كه بۆ ئافره‌ت قورسه و ته‌نانه‌ت بۆ پیاویش قورسه، به‌ڵام پیاو هه‌ندێك جار ناچار ده‌بێت هه‌ندێك كاری قورس بكات و به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بۆی ئاسانتره .
له‌م كاره كێ هانده‌ر و هاوكارته بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت؟
راسته خۆم به‌و پێیه‌ی كه منداڵێكم هه‌یه ده‌بوو به‌ویش رابگه‌م، وه‌ك دایكێك زۆر ناخۆشیم بینی له‌م رێگه‌یه، بۆیه كۆڵیشم نه‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوكاری و پاڵپشتیی هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌بوایه، هیچ كات نه‌مده‌توانی درێژه به‌كاره‌كه‌م بده‌م ره‌نگه وازم لێ بهێنایه .
تاچه‌ند به‌شداریی له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان ده‌كه‌یت؟
تا ئاستێك وه‌ك ئافره‌تێك ئه‌و سنوورانه‌ی بۆ خۆم دیاریم كردووه پارێزراو بێت .
ئه‌و گرفتانه‌ی دێنه پێشه‌وه له كاره‌كه‌ت چین؟
بایی خۆی گرفت هه‌بووه، به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت كه‌مێك داخراوه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئامانجه‌كانی من زۆر بچووك بوون و نه‌بوونه‌ته هۆی كێشه .
زیاتر كار له‌سه‌ر چ جۆره وێنه‌یه‌ك و ستایلێك ده‌كه‌یت؟
زیاتر كار له‌سه‌ر وێنه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌م و نوێكردنه‌وه‌ی وێنه كۆنه‌كان زۆر چێژبه‌خشن بۆم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بمه هۆكاری دڵخۆشكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشه‌ویستێكیان له ده‌ست داوه یان به‌ساڵاچووه .
تاچه‌ند قورسه بۆ ئافره‌ت خاوه‌ن بزنس و كاری خۆی بێت؟
خۆم كه كاره‌كانی ماڵه‌وه‌ش له ئه‌ستۆی منه و دایكی منداڵێكیشم، هێشتا ئه‌وه‌نده‌ی ته‌مه‌ن نییه كه بتوانم بڕێك بێ خه‌م بم، بۆیه قورسه، به‌ڵام هێشتا توانیومه هه‌موویان به‌باشی رابگرم و هه‌موو ئه‌ركه‌كانم به‌بێ كێشه به‌جێ بێنم .
چ شتێك له كاره‌كه‌ت ساردت ده‌كاته‌وه؟
هیچ شتێك .
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق