سبەی كرایە پشوو

:: PM:02:40:18/11/2024 ‌
بەمەبەستی كارئاسانی بۆ سەرژمێریی، پارێزگایەكی عێراق دەوامی فەرمی كرد بە پشوو و ئەگەری هەیە لە چەند پارێزگایەكی تریش بكرێتە پشوو.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی تشرینی دووەم، ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلای بڕیاری دا سبەی سێشەم دەوامی فەرمی ڕابگرێت.

لەبارەی هۆكاری راگرتنی دەوام ئاماژە بەوە كراوە، پێوەندیی بە سەرژمێریی گشتیی هەیە و دەیانەوێت زۆرترین ئاسانكاری پێشكەش بە هاووڵاتییان و تیمەكان بكەن.

بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرژمێریی گشتی بەڕێوە بچێت و لە هەرێمی كوردستان 19 هەزار كەس وەك تیمەكانی سەرژمێری ئامادە كراون.



وشە - رامیار جەواد