پشووی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان درێژ كرایەوە

:: PM:12:14:23/11/2024 ‌
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەسەڵات بە وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەدات كە رۆژێك یان زیاتر بۆ فەرمانبەران بكەن بە پشوو كە لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانن.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی تشرینی دووەم، بەپێی فەرمانێكی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێریی دانیشتووان، پشووی سەرژمێری درێژ كرایەوە.

بۆ پشووەكە مۆڵەت دراوەتە وەزیر و بەرێوەبەرە گشتییەكان، تا فەرمانبەرانیان لەو شوێنانە بمێننەوە، بۆ ئەوەی لەو دوو رۆژە تا تەواوی زانیارییەكانیان تۆمار دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو پشووە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە لە ناوچە كوردستانییەكانن.





وشە - رامیار جەواد