بەپێی دوایین توێژینەوەی زانستی دەركەوتووە، ئەو دەرزییانەی بۆ دابەزاندنی کێش بە شێوەی خێرا بەکار دێت، لە ڕادە بەدەر بۆ تەندروستی مەترسیدارە، بەتایبەتی ئەوانەی دوای دابەزینی كێشیان هێشتا دەرزییەكە بەكار دەهێنن، لە ترسی ئەوەی زیاد نەكەنەوە.
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی لێكۆڵینەوە نوێیەكەی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا توێژنەران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە نزیکەی نیوەی ئەو نەخۆشانەی لە کۆتاییدا واز لە بەکارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی کێش دەهێنن كە بە دەرمانی GLP-1 ناسراون، دواتر كێشیان وەكوو خۆی لێ دێتەوە.
ئەوەی جێی سەرنجە، هەموو پێنج كەسێك كە ئەو دەرزییەیان بەكار هێناوە، دوای وازهێنان لە دەرزییەكە، كێشیان لە جاران زیاتر دەبێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە زۆرێک لەو نەخۆشانەی کە دەرمانی سەرکوتکەری ئارەزووی خواردن دەخۆن، ئامادە نین واز لە بەکارهێنانیان بهێنن، ئەمەش دەرگا بەڕووی ئەو ئەگەرە گەورەیەدا دەکاتەوە کە هەزاران کەس تا کۆتایی تەمەنیان لەسەر ئەم دەرمانانە بمێننەوە.
هەندێک جار کاریگەرییەکەی پێچەوانەیە، چونکە 5%ی ئەوانەی ئەم دەرمانانە دەخۆن تووشی دابەزینی کێشی مەترسیدار دەبن، تەنانەت دوای ئەوەی واز لە خواردنی ئەم دەرمانانە دێنن.
ڕۆبەرت ئەندرۆس، مامۆستای نەخۆشیی شەکرە لە زانکۆی ئێکستەر دەڵێت، زۆرێک لەو نەخۆشانە هیچ شتێکی هاوبەشیان نییە، بەڵام وا دیارە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دوای وەستاندنی ئەم دەرمانانە زیاتر کێشەیان هەیە بۆ وەرگرتنەوەی کێشیان.
ئەو نەخۆشانەی لە ماوەیەکی کورتدا بڕێکی بەرچاو کێشیان دادەبەزێنن، ئەگەری دووبارە کێشیان زیاترە بە بەراورد بەو نەخۆشانەی کە تەنها کەمێک کێشیان دادەبەزێنن بە بەکارهێنانی دەرمانەکە.
نێریس ئاستبێری، پسپۆڕی ڕێجیم و قەڵەوی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت، یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکان کە دەتوانێت پێشبینی ئەوە بکات کە چۆن دەبێت کاتێک واز لە خواردنی ئەم دەرمانانە هێنا، ئەوەیە کە لە سەرەتادا چەندە خێرا کێشت دادەبەزێت.
هۆکارەکەی هەرچییەک بێت، شارەزایان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەوانەی واز لە خواردنی دەرمانی GLP-1 دێنن و یەکسەر کێشیان زیاد دەکەنەوە، زیاتر یەک شتیان هاوبەشە کە ئەویش وەرزش ناکەن.
ئاستبێری ئەوەش دەخاتە ڕوو كە ڕوونە ئەو کەسانەی کە چالاکیی جەستەیی بەردەوام دەکەن، زۆر باشتر لە دابەزاندنی کێشیان دەپارێزن لە چاو ئەوانەی کە ناکەن.