ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ، بڕیاری دا رۆژی سێشەمی داهاتوو بكات بە پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەم سێی كانوونی یەكەم، لە راگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا ڕۆژی سێشەم 10 ی كانوونی یەكەمی 2024، بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و داودەزگاكانی حكوومەت.
لەبارەی هۆكاری پشووەكە ئاماژە بەوە كراوە، ئەو پشووە بەبۆنەی ڕۆژی سەركەوتن و ساڵوەگەڕی ئازادكردنی خاكی عێراقەوە لە دەست چەتە تیرۆریستەكانی داعش.