هیوا سوعاد له ساڵی 1968 له ته‌یراوه له دایك بووه و له ساڵی 1984 چووه‌ته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، له ساڵی 1989 په‌یمانگه‌ی ته‌واو كردووه و له ساڵی 2003 چووه‌ته كۆلێژی هونه‌ر له مووسڵ و له ساڵی 2007 ته‌واوی كرد. ئه‌و ساڵی 1986 مامۆستا بووه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆ و سینه‌ما بووه له هه‌ولێر و سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان بووه له هه‌ولێر. كاری ده‌رهێنانی شانۆیی كردووه و زیاتر له 40 كاری شانۆیی هه‌یه. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ''وشه'' ده‌ڵێت، وه‌ك ده‌رهێنه‌ر له دوو كاری شانۆیی رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه و له دوو فیلمیشدا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه و پێشی وایه له پاڵپشتیی پڕۆژه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌كانی شانۆ، هه‌ولێر پشتگوێ خراوه و زیاتر گرنگی به شاره‌كانی تر ده‌درێت.
بزاڤی شانۆیی له كوردستان به گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
بزاڤی شانۆ وه‌ك كار له هه‌رێمی كوردستان روو له كزبوونه، ئه‌و هه‌موو ده‌زگایه هه‌یه، به‌ڵام پاڵپشتیكردنی دارایی نییه، هونه‌رمه‌ندان كه‌مته‌رخه‌من، بۆیه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كه بزاڤی شانۆیی روو له كزبوون بێت، جگه له‌وه‌ش چه‌ندان كاری شانۆیی ده‌كرێت له رووی ته‌كنیك و ستایل و له رووی پێشكه‌شكردن پێشكه‌وتنی به خۆیه‌وه بینیوه، چونكه ئێمه ساڵانه كه فێستیڤاڵ ده‌كه‌ین، ده‌زانین كه شانۆ جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ت و باشی هه‌یه .
ساڵانه ده‌یان ده‌رچووی كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی به‌شی شانۆ قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌مه چ سوودێكی هه‌یه بۆ پێشخستنی بزاڤی شانۆیی؟
ده‌بێت هاوئاهه‌نگی هه‌بێت له نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه ئه‌مه سێ وه‌زاره‌ته له كاری هونه‌ری شتێك كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش ده‌زگا هونه‌رییه‌كانه كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن، سه‌ربه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵان و خوێندكاران و ئه‌وانه‌ی له په‌یمانگه و كۆلێژه‌كان ده‌رده‌چن، پلانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری جێگه‌یان بكرێته‌وه، بۆ نموونه ساڵانه چه‌ندان قوتابیی موزیكژه‌ن و شانۆكار و شێوه‌كار ده‌رده‌چن و دانامه‌زرێن، بۆیه ناتوانن به‌رده‌وام بن، جگه له‌مه‌ش له په‌یمانگه و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان به‌م شێوه‌یه په‌روه‌رده ناكرێن كه به‌رده‌وام بن، ئه‌و خۆشه‌ویستییه دروست ناكه‌ن كه به‌رده‌وام بن له كاری شانۆ، ئه‌وانیش زۆرجار ده‌كه‌ونه ناو كێشه‌ی مامۆستاكان، شێوازی كاركردنی مامۆستاكان وایان لێ ده‌كرێت زۆرجار تووشی رق و قینه ده‌بن، مامۆستاكان زۆرجار فێری ئه‌وه‌یان ناكه‌ن خۆیان له تیپ و گرووپه هونه‌رییه‌كان بگونجێنن یاخۆ هیوای ئه‌وه‌یان هه‌بێت تیپ بۆ خۆیان دامه‌زرێنن .
دوور له پاڵپشتی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و كه‌موكورتییانه چین كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێشخستنی شانۆی كوردی هه‌یه؟
كه ده‌سه‌ڵات پاڵپشتی ده‌كات زه‌وینه خۆش ده‌كات، تیپه‌كانیش نه‌یانتوانیوه یاخۆ هونه‌رمه‌ندان نه‌یانتوانیوه بزاڤێكی ئه‌وتۆ دروست بكه‌ن یان پشت به داهاتی كاره هونه‌رییه‌كانیان ببه‌ستن، هونه‌ر نه‌بووه‌ته به‌شێك له پێداویستییه‌كانی ژیانمان و نه‌توانین به‌بێ هونه‌ر بژین، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه چه‌ندان ساڵ ژێرده‌سته بووین، هۆكار زۆره جگه له‌وه‌ش هونه‌رمه‌ندان خۆیان كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌م بواره به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به شێوازی ئه‌كادیمی كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن، باره قورسه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌وان، ده‌شبێت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن وابكه‌ن هونه‌ر نزیك بكه‌نه‌وه له بینه‌ر وا له بینه‌ر بكه‌ن ناچاربن بێنه هۆڵه‌كان.
پێت وایه جیاكاری ده‌كرێت له پاڵپشتیكردنی ئه‌نجامدانی چالاكییه هونه‌رییه‌كان له كوردستان؟
به‌ڵێ ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین جیاكارییه‌كی زۆر ده‌كرێت له پاڵپشتیكردنی كاری هونه‌ری، ئه‌وه‌ی بۆ فێستیڤاڵی دهۆك خه‌رج ده‌كرێت، ده‌توانم بڵێم به پێنج ساڵیش بۆ كاری شانۆیی له هه‌ولێر خه‌رج ناكرێت، جگه له‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ی بۆ شاره‌كانی تر كراوه بۆ هه‌ولێر نه‌كراوه، ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو هه‌رچی پڕۆژه هه‌یه پێشكه‌شی ده‌كه‌ین ره‌ت ده‌كرێته‌وه، بۆ رۆژی جیهانی شانۆ پلانمان هه‌بوو ره‌ت كرایه‌وه، هه‌روه‌ها فێستیڤاڵیش به‌هه‌مانشێوه له شاره‌كانی تر به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه هه‌ست به جیاكارییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین .
شانۆی كوردی له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو چ جیاوازییه‌كی هه‌یه؟
شانۆی كوردی گۆڕانكارییه‌كی باشی به خۆیه‌وه بینیوه، پێشتر شانۆ زۆر به ساده‌یی ئه‌نجام ده‌درا، راسته پێشتر ئه‌و گڕوتینه‌ی هه‌بوو ئێسته نییه، به‌ڵام له رووی هونه‌ری و ته‌كنیك و نمایش زۆر پێشكه‌وتووتره، بۆیه ده‌توانم بڵێم له رووی زۆر شته‌وه شانۆ جیاوازییه‌كی باشی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك شت نه‌بێت ئه‌ویش گڕوتینی بینه‌ره، پێشان باشتر بوو .
ئێوه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شانۆ پلانتان چییه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی شانۆ؟
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ هه‌میشه پلانمان هه‌بووه كۆڕ و سیمینار ئه‌نجام بده‌ین و كاری شانۆیی بكه‌ین و بایه‌خ به تیپه‌كان بده‌ین، هه‌روه‌ها بایه‌خ به فێستیڤاڵی شانۆیی بده‌ین و چالاكیمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ندان نمایشی شانۆیی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر بێنین، ئاڵوگۆڕ بكه‌ین له‌گه‌ڵ تیپه‌كان و پلانمان زۆر هه‌بووه، به‌لام ئه‌م بارودۆخه داراییه پشتگوێخستنه‌ی حكوومه‌ت بۆ شانۆ تێكدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كه ئێسته نه‌ماوه و بووه‌ته به‌ش، له كاتێكدا ده‌بوو شانۆ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كار بكات.
شانۆ جگه له قه‌یرانی دارایی چ قه‌یرانێكی تری هه‌یه؟
قه‌یرانی هونه‌رمه‌ند و بینه‌رمان هه‌یه هه‌روه‌ها قه‌یرانی رۆشنبیریی شانۆییمان هه‌یه .
له داهاتوودا چ پلانێكتان هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی شانۆی كوردی؟
ئێمه پلانمان هه‌بووه پرۆتۆكۆل بكه‌ین له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه و ده‌زگا گرنگه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورد بتوانێت كاره‌كانی خۆی بباته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌میشه بتوانین بینه‌ری كورد له كوردستان به‌كاری نوێ ئاشنا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ران له‌وه ئاگادار بن شانۆ گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێك و به چ ستایلێك كار ده‌كرێت و ستایله جیاجیاكان هه‌موو پێشان بدرێن، پلانمان ئه‌وه بووه فێستیڤاڵه شانۆییه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشترین كاری شانۆیی بێنینه كوردستان و بتوانین له گه‌وره‌ترین ده‌زگاكانی جیهانی و لینكمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بین له كاره‌كانی ئه‌وان و ئه‌وانیش به‌شدار بن له كاره‌كانی ئێمه، پرۆتۆكۆڵمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئوردن و میسر و ئیتاڵیا، كار و چالاكیمان زۆره و به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئاسته‌نگ زۆره و وایانكردووه قه‌باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شانۆ ئه‌وه‌نده بچووك بكه‌نه‌وه نه‌ك نه‌توانێ كار بكات، به‌ڵكو نه‌توانێت ده‌نگیشت بگه‌یه‌نێت به سه‌رووی خۆت .
هه‌ولێر\ ئه‌حمه‌د تاریق