دواین راپۆرتی رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵ، باس له هه‌ڵاتنی بنه‌ماڵه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سووریا بۆ رووسیا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و ئه‌گه‌ره زۆره به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نیا خۆی له سووریا مابێته‌وه و هێشتا وڵاتی جێ نه‌هێشتبێت.
پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌ره‌و دیمه‌شقی پایته‌خت به‌رده‌وامه و حكوومه‌تی سووریا له‌و 13 پارێزگایه‌ی وڵاته‌كه، ته‌نیا پێنج پارێزگای به‌ده‌سته‌وه ماوه.
ده‌نگۆی جیاواز له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی به‌شار ئه‌سه‌د یان بنه‌ماڵه‌كه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وال ستریت جۆرناڵ خستوویه‌ته روو، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌و رووسیا هه‌ڵاتوون. هاوكات باسی له‌وه كردووه كه برای ئه‌سمای ژنی ئه‌سه‌د بۆ ئیمارات هه‌ڵاتووه.
له دوو رۆژی رابردوودا گوشاری ئه‌وه خراوه‌ته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د كه وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت و به دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی كاتی كه ئۆپۆزسیۆنیش تێیدا به‌شدار بێت، هاوكاریی دۆخه‌كه بكات، داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن میسر و ئوردن پێشكه‌ش كراوه، هه‌رچه‌نده باڵوێزخانه‌ی ئوردن له ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
پێویسته بگوترێ له‌و شه‌ڕه‌ی ماوه‌ی 10 رۆژه ده‌ستی پێ كردووه، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن تا ده‌روازه‌ی حمس هاتوون و هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێشڕه‌وییه‌كان زیاتر و ته‌نانه‌ت له دیمه‌شق نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌شار ئه‌سه‌د كه پشتی به رووسیا و ئێرانی هاوپه‌یمانی به‌ستووه، هیچ كامیان وه‌ك پێویست به‌هانایه‌وه نه‌چوون، ته‌نانه‌ت هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه ئێران له دوێنێوه ده‌ستی به بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی و دیپلۆماتكارانی له‌و وڵاته كردووه و سه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د بێ كڵاو ماوه‌ته‌وه.