سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشت به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستیان به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ئاماده كردووه و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی ده‌كه‌ن.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، بڕیاریدا كه فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بكرێن به هه‌میشه‌یی، مانگی رابردوویش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنوێنیی ده‌ركرد كه دیارترینیان ئه‌وه بوو، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی گرێبه‌ست سێ ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست هه‌بێت ده‌كرێت به هه‌میشه‌یی.
ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك، به "وشه"ی گوت، ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستیان خستووه‌ته سه‌ر لیستی میلاكاتی دامه‌زراوه‌كانیان به‌شێوه‌ی هه‌میشەیی و مووچه‌كه‌یشیان كراوه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی، له سبه‌ینێوه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی ده‌كه‌ن.
روونتر بابه‌ته‌كه به‌مشێوه‌یه، فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێت 500 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر دیبلۆمی هه‌بێت به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست 400 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌و لیسته‌ی ئێسته ئاماده كراوه و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌كرێت ئه‌وه گۆڕانكاری له مووچه‌كاندا ده‌كرێت و هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كیان بۆ نه‌به‌سترێ.
به‌پێی یاسای وه‌زیفه‌ی گشتی له كوردستان، چه‌ندان جۆر ده‌رماڵه هه‌ن، ده‌رماڵه‌ی بنه‌ڕه‌تی بریتییه له ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه و هاوسه‌رگیری و ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ و له هه‌ندێك شوێنیش‌دا ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی هه‌یه، بۆیه به‌گوێره‌ی ده‌رماڵه‌كان گۆڕانكاری له مووچه‌كاندا روو ده‌دات.
به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له كوردستان كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو، كه ساڵانێكی زۆره وه‌ستاوه، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی ده‌رگای خێری به ڕووی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستدا كرده‌وه.