دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی ئۆپزۆسیۆنی سووریا چوونه ناو دیمه‌شق و به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ رووخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان راگه‌یاند، قسه‌وباسێكی زۆر له میدیاكان له‌باره‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته ده‌كرێ كه له دوای حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د، سووریای یه‌كگرتوو چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌و سیناریۆیانه چین كه چاوه‌ڕێی پاشه‌ڕۆژی سووریا ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، له رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی توركیی وه‌رگرتووه كه ئه‌و رۆژنامه‌یه راپۆرتێكی شیكاریی بۆ داهاتووی سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه، راپۆرته‌كه خۆی له پێنج سیناریۆ ده‌بینێته‌وه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ یه‌ك له سیناریۆكان له‌و وڵاته جێبه‌جێ بكرێت. بۆ ئه‌وه‌یش وڵاته زلهێزه‌كان بایه‌خی تایبه‌ت به داهاتووی وڵاته‌كه ده‌ده‌ن كه پێگه‌ی جیۆسیاسیی هه‌یه و ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته گه‌وره‌كان بێته ئاراوه و كاری له‌سه‌ر بكرێت.
راپۆرتی رۆژنامه توركییه‌كه له‌باره‌ی یه‌كه‌م سیناریۆ باس له "كۆماری دیموكرات به پاڵپشتیی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی" ده‌كات. پێی وایه ئه‌مه دیارترین سیناریۆیه و كاری بۆ ه‌كرێت، ئه‌ویش دامه‌زراندنی كۆماری دیموكراته كه هاوپه‌یمانیی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به جیاوازه‌كانیانه‌وه خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه ئاسته‌نگی زۆری بۆ دێته پێش، به‌ڵام وڵاته گه‌وره‌كان هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌و سیناریۆیه باس له‌و وڵاتانه ده‌كات كه كار بۆ دامه‌زرندنی ئه‌و سیستم و حكوومه‌ته ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له توركیا، رووسیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان. بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یه‌كێتیی خاكی سووریا ده‌پارێزێت و سه‌قامگیریی دێنێته كایه‌وه، نه‌خشه‌ڕێگه‌ی روون داده‌نێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه.
له دووه‌م سیناریۆدا راپۆرته‌كه باس له "كۆماری ئیسلامی له سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام" ده‌كات كه پێی ده‌گوترێ "كۆماری سووریای ئیسلامی"، بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ری زۆر ده‌سه‌ڵاته‌كه بكه‌وێته ده‌ست ره‌وتێكی سه‌له‌فی، ئه‌وه‌یش جیای ده‌كاته‌وه، دژایه‌تیی ئایدیۆلۆجیی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ناكات، به‌ڵام بۆ ئه‌و سینارۆیه‌یش مه‌ترسیی زۆری له‌لایه‌ن وڵاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه، چونكه سووریا ده‌كه‌وێته ناو سیاسه‌تێكی نوێ كه هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
له سیناریۆی سێیه‌میشدا باس له ده‌وڵه‌تێك بۆ سووریا ده‌كرێ كه دژایه‌تییه‌كی رژدی هه‌ژموونی ئێران له وڵاته‌كه و ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌ویش "ده‌وڵه‌تی سووریا دژ به ئێران"ـه، ئه‌ویش كاریگه‌ریی روونی ئیسرائیلی پێوه دیاره و ئێران ده‌خاته دۆخی گه‌مارۆ و گۆشه‌گیرییه‌وه و رێگه نادات ئیران پاڵپشتی له هاوپه‌یمانه‌كانی بكات، نموونه‌یان وه‌ك حزبوڵای لبنان، به‌ڵام ئه‌و سیناریۆیه‌یش كێشه‌ی تایفی له سووریای داهاتوو دێنێته كایه‌وه كه ئه‌گه‌ری زۆره سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بخاته مه‌ترسییه‌وه.
سیناریۆی چواره‌میش "كۆماری یه‌كگرتوو وه‌ك وڵاتانی به‌لقان"ـه كه به‌و سیناریۆیه، سووریا دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بچووك، دروست وه‌ك وڵاتانی به‌لقان كه له دوای داڕووخانی یۆگۆسلاڤیا، ئه‌و دابه‌شبوونه هاته كایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش سووریا ده‌كه‌وێته ژێر چاودێریی ئه‌مه‌ریكا، واته ئه‌و وڵاته دابه‌شبوونی ئیداری و سیاسیش له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌ویش مه‌ترسیی هه‌یه و ئه‌گه‌ری زۆره ململانێی ناوخۆیی بێنێته كایه‌وه.
لاوازترین سیناریۆ "دابه‌شبوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی وڵاته‌كه‌یه"، ئه‌و سیناریۆیه سووریا تووشی شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌كات و به‌هۆیه‌وه سووریای یه‌كگرتوو له‌سه‌ر نه‌خشه نامێنێت، مه‌ترسیی ئه‌و سیناریۆه ته‌نیا بۆ سووریا خۆی نییه، به‌ڵكو كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێك وڵاتی تری ناوچه‌كه و دۆخی ته‌ناهی و سیاسیی هه‌رێمی دێنێته كایه‌وه.
راپۆرته توركییه‌كه كه له رۆژنامه‌ی "سه‌باح" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا باس له‌و پێنج سیناریۆیه بۆ سووریا ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا ئێسته له سه‌ره‌تای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دین و به رونی دیار نییه هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌چن، ره‌نگه چه‌ندان سیناریۆی تریش له‌لایه‌ن وڵاته گه‌وره‌كان بۆ سووریا و ته‌واوی ناوچه‌كه كاریان بۆ بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته به شاراوه‌یی ده‌مێننه‌وه و ئاشكرا نه‌كراون.
كێشه‌ی سووریا له ساڵی 2011ه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد و مه‌به‌ستی ئۆپۆزسیۆنیش رووخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بوو. دواتریش رووسیا و ئێران به روونی هاتنه سه‌ر خه‌ت و پاڵپشتیی رژێمه‌كه‌یان كرد و له رووخان رزگاریان كرد، به‌هۆیه‌وه سه‌تان هه‌زار كه‌س كوژران و میلۆنانی تریش ئاواره بوون و وڵاته‌كه‌یان جێهێشت. ئێسته‌یش ئۆپۆزسیۆن به پاڵپشتی توركیا ده‌ستی به هێرشه‌كانی كردووه و زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی له‌و وڵاته كۆنترۆڵ كردووه.
چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، له 26ی تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌ستیان به هێرشێكی به‌رفراوان كردووه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 2016ـه‌وه، حه‌له‌بیان كۆنترۆڵ كرد كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری سووریایه. له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه تا ئێسته 330 كه‌س كوژراون كه 44 كه‌سیان خه‌ڵكی سڤیلن جیا له برینداربوونی سه‌تانی تریش.
دواتریش شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چوونه ناو دیمه‌شق و به‌ره‌به‌یانیی زووی هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، رووخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان راگه‌یاند.